نووسراوى به‌رێوه‌به‌رایه‌ى گشتى هاتووچۆ 5437 له 16/4/2013 1- كارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن به تۆمار كردنى ئۆتۆمبیلى هاوولاتیان به‌هه‌مان بڕى باجی كار پێكراو كه پێشتر له هاوولاتیان وه‌رده‌گیرا بۆ هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان جگه له ئۆتۆمبیلى سالۆن كه‌به‌م شیوه‌ى خواره‌وه ده‌بیت :- أ- ئۆتۆمبیلى سالۆن (3 بستون) /000 750 / حه‌وسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ب- ئۆتۆمبیلى سالۆن (4 بستون) / 000 000 1/ یه‌ك ملیون دینار . ت- ئۆتۆمبیلى سالۆن (5 بستون) /000 250 1/ یه‌ك ملیون ودووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار . پ- ئۆتۆمبیلى سالۆن (6 بستون) /000 500 1/ یه‌ك ملیون وپینج سه‌د هه‌زار دینار . ج- ئۆتۆمبیلى سالۆن (8 بستون) / 000 000 2 / دووملیون دینار . ئه‌م رینمایه له‌رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 28/4/2013 جی به‌جی ده‌كریت .
بلاِونامهی ژماره/2/ی ساڵی 2013 له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌پێ ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه به پێ ی مادده‌ی /34/ بڕگه/2/ له یاسای هاتووچۆی /86/ سالی 2004 هه‌مواركراو0 وه‌ك تێبینی ده‌كرێت هه‌ندێك له شوفێران ئاڵای پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن به تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره سه‌رپێچی یاساییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌م ڕێزی یه بۆ ئه‌و ئاڵا پیرۆزه كه پێویسته به‌رده‌وام بڵندی و شه‌كاوه‌ی بمێنێته‌وه نه‌ك بكرێت به دامێنی ئۆتۆمبێله‌كان و به‌رده‌وام قوڕو پیسی و خۆڵ لێی بدات و داپۆشرێت0 بۆیه داواكارین له شوفێران له‌و دیارده‌یه دووركه‌ونه‌وه وه ده‌كرێت ئاڵای كوردستان به ئالێری ئۆتۆمبێله‌كان یان شوێنێك له جامه‌كان هه‌ڵبواسێت كه كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر بینین به پێچه‌وانه‌وه كاری یاسایی ده‌كرێت0 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ ئاگاداریه‌ك له به‌شى مۆله‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر: بۆ گشت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌وا ڕۆژى ئه‌نجامدانى تاقى كردنه‌وه‌یان له 24/3/2013 بۆ دانرابوو بۆ تاقى كردنه‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕۆژه كراوه به پشووى فه‌رمى بۆیه ڕۆژى تاقى كردنهوهكهیان دوا ده‌خرێت بۆ ڕۆژى 14/4/ 2013 له هه‌مان كاتژمێر كه بۆیان دیارى كرابوو له‌گه‌ڵ داواى لێبوردنمان لێیان و سوپاسى هاوكاریان ده‌بین هبهر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه به‌پێی مادده‌ی/34/ بڕگه/2/ له‌یاسای هاتووچۆ/86/ سالى 2004 هه‌مواركراو بڕیارماندا به‌ده‌ركردنی ئه‌م بلاِونامهیه0 به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له بهرێوهبهرایهیتهكانی هاتووچۆدا هاتووه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاولاتیان و شوفێران ده‌بنه قوربانی لهناوشارو شارۆچكه‌كاندا به‌تایبه‌تی له ڕێگاوبانی ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كانی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بوونی شوفێران و سه‌رنشینه‌كان به به‌كارهێنانی پشتێنه‌ی سه‌لامه‌تیه‌وه بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م هاولاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا له‌كاتی هاتووچۆكردن به ئۆتۆمبێل پابه‌ند بن به ڕێنمایه‌كانی به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌وانه‌ش كه‌له‌به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان داده‌نیشن بۆ پاراستنی گیانیان ئاگاداری گشت ئافره‌تانی به‌رێز ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ترایان هه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه ( پێلاوی بن بڵند و پاته) له‌پێ بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه تاقیكردنههیان پێ ناكرێت له‌گه‌ڵ رێزدا به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا و له ساڵی (2008) وه تائێستا روداوه‌كانی ها توچۆوه (32) هه‌زارو (270) قوربانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، كه له‌و ژماره‌یه (3) هه‌زار و (734) كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و (28) هه‌زار و (536) كه‌سیش برینداربون. له چه‌ندساڵی رابردودا روداوه‌كانی هاتوچۆ به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردوه كه ماوه‌ی سێ ساڵه روداوه‌كانی هاتوچۆ له پله‌ی یه‌كه‌می هۆكاره‌كانی مردن‌دا دێن له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێكی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تی هاتوچۆ، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌مو رۆژێك سێ كه‌س به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ش كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بڵاوی كردوه‌ته‌وه ساڵ به‌ساڵ ژماره‌ی قوربانیه‌كانی هاتوچۆ له زیادبوندان، بەجۆرێک له ساڵی (2008)دا (630) كه‌س به روداوه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه و (6720) بریندار بون، له ساڵی (2009) ژماره‌ی قوربانیان زیادی كردوه كه (711) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و (6800)كه‌سیش برینداربون، هه‌روه‌ها له ساڵی (2010)دا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به روداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ (867) زیادی كردوه و (12000) كه‌سیش برینداربون. هه‌ر به‌پێی هه‌مان ئامار له ساڵی (2011) ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به روداوه‌كانی هاتوچۆ (847) بوه و (9321) كه‌سیش بریندار بون و ته‌نها له ماوه‌ی (10) مانگی رابردوی ئه‌مساڵیشدا (679) كه‌س به روداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و (5683) برینداریشی لێكه‌وتوه‌ته‌وه. ئه‌و ئامارانه‌ش وایكردوه هه‌رێمی كوردستان له پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی ئه‌و ناوچانه‌دا بێت كه رێژه‌ی قوربانیه‌كانی هاتوچۆ تێیاندا به‌رزه و پسپۆڕانیش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه بۆ زۆری ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و خراپی رێگا‌و بانه‌كان و نه‌بونی سیستمێكی پێشكه‌وتوی هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه رێنماكانى هاتووچۆ بلاو نامه‌ى 9 ى سالى 2012 ئاماژه به كۆنوسى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره 10 ى ئاساسى لهروژى 10/7/2012 وهپالپشت به‌و ده‌سه‌لاته‌ى پێمان دراوه وه‌له پێناوى سه‌لامه‌تى گشتى وپارێگاى له‌سه‌ر سامانى هاولاتیان وئاگاداری گشت شوفێرتى ئۆتومبێله بارهه‌لگره‌كان ده‌كینه‌وه له جۆره‌كانى قه‌لات لۆرى وترێله وتانكهر ولولودر كه‌وا بۆیان نیه له‌كاتژمێر 8 به‌یانى هه‌تا 8 ئێواره له رێگاى گشتیه‌كانى نێوان شار‌و شارۆچه‌كه‌كان كاربكه‌ن وه هه‌موو رێگا كان داده‌خرێت به‌روویاندا داوكارین له‌هه‌موومان پابه‌ندى ئه‌م بلاونامهیهبین وهلهبهرواری 25/8/2012 مفرهزكانى هاتووچۆ ده‌ست به‌كار ده‌بن بۆ لێپیچینهوهى به پێ یاسا له‌به‌ر به‌رژوه‌ندی گشتى به‌پێ ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ى پێمان دراوه به‌پێ ى مادده‌ى 43 برگه 2 له یاساى هاتووچۆى 86 سالى 2004 بریارماندا به ده‌ركردنى ئه‌م بلاونامهیه وه‌ك تێبێنى ده‌كرێت له‌كاتى ههندێرووداودا شوفێرانى ماتۆرسیكل زیاتر ده‌بنه قوربانى رووداوه‌كه ئه‌مه‌ش هۆكاری پابه‌ند نه‌بوونى ئه‌و به‌و رێماییه تایبه‌تن به ماتۆرسیكل 1- به‌كارهێنانى كلاوى ئاسنینى 2- ده‌بێت جلى تایبه‌ت به ماتور له‌به‌ر بكرێ 3- پوت وقۆندهرهى پێلاوهى تایبه‌ت به‌كاربهێنرێت 4- به‌كارهینانى ده‌ستكێش 5- به‌كارهینانى جلى فسفۆرى به‌تایبه‌ت له‌كاتى شه‌ودا بڵاونامه‌ی ژماره (7) ی ساڵی (2012) له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه به‌پێی مادده‌ی (34) بڕگه (2) له یاسای هاتووچۆی (86) ساڵی(2004) بڕیاماندا0 1- له‌سه‌ر شوفێرو هه‌موو سه‌رنشینانی ناو ئۆتۆمبێل پێویسته پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنن به‌تایبه‌تی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌وا له پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له ته‌نیشت شوفێر داده‌نیشن چونكه وه‌ك تێبینی كراوه له ئه‌نجامی ڕووداودا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه پشتێنی سه‌ڵامه‌تی نابه‌ستن زیاتر توشی زه‌ره‌رو زیان ده‌بن وه ده‌بن به قوربانی0 2- شوفێر به‌رپرسه له پابه‌ندبوونی هاووڵاتی ته‌نیشت خۆی به به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی0 داوا له هاوولاتیانی به‌رێز ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌به‌نه به‌ر واسته‌و ته‌كالیف و ناسیاریهتی بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل به‌هه‌ر سێ به‌شی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگر و كرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستامه سیسته‌مه‌كه بۆته كۆمپیوته‌ر و ته‌نها له‌رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌بێت به‌بێ فه‌رق و جیاوازی هاوكاریتان جێگای رێز و سوپاسه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر شوفێرى خۆشه‌ویست بشتێنهى سه‌لامه‌تى گیانت ده‌پارێزێت شوفێرى بهڕِِێز دره‌نگ گه‌یشتن باشتره له نه‌گیشتن
|
![]() ووته‌ى به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى هاتووچۆى هه‌ولێر
به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی (سایت)ی تایبه‌ت به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر سوپاسی بێ پایان ئاراسته‌ی ڕێزدار وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. كه پاڵپشتێكی به‌رده‌وام بووه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی هه‌موو كارهوچالاكیهكانی هاتووچۆ.
كه ئه‌م بهرێوهبهرایهتیهش هه‌رده‌م له خزمه‌تی هاوڵاتیان بووه له ڕێگای ڕێكخستنی جم و جۆلی و كه‌م كردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له‌شه‌قامه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر. بۆ پاراستنی ژیان و موڵكی هاولاتیان و كه‌م كردنه‌وه‌ی رووداوه دڵته‌زێنه‌كانی هاتووچۆ له‌ناوشار و رێگاكانی ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی بێ پایان له ڕووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ئه‌نجامدانی گشت ئ... زياتر
|
|
فيديو
|
ميديا
|
|
|
|