1-مه‌رجه‌كانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى لێخورین
ا-پێویسته (16)شانزه ساڵى ته‌واو كردبێت بۆ ماتۆر سكیل .(20) ساڵ بۆمۆڵهتى شوفێرى گشتى و بارهه‌ڵگر.(18)ساڵ بۆ جۆره‌كانى تر.
ب-سزا نه‌درابێت له‌لایه‌ن دادگاوه كه ڕێگر بێت لهشوفێرىكردن.
ج-پێویسته پشتگیرى لیژنه‌ى پزیشكى هه‌بێت كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه ئه‌و لیژنه‌یه دیارى ده‌كرێت و بیسه‌لمێنێت كه له‌رووى جه‌ستیی وبینینهوه گونجاوه بۆ شوفێرى كردن.
د-ده‌بێت به سه‌ركه‌وتوویى ئه‌و تاقیكردنه‌وه هونه‌ریانه ببڕێت كه پێویسته بۆ شوفێرىو یاساكانى هاتووچۆ به‌پێى جۆرى مۆڵه‌ته‌كه كه ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستى بێنێت
2-پێویسته ئه‌فسه‌رى مۆڵه‌ت مۆڵه‌ته كه پوچه‌ڵ بكاته‌وه كاتێك شوفێر یه‌كێك له‌م مه‌رجانه له ده‌ست بدات كه هاتووهلهبڕگهكانى ((ا،ب،ج))ى خاڵى یه‌كه‌مى سه‌ره‌وه.
3-له كاتى نوێ كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى لێخورین ڕه‌چاوى خاڵه‌كانى هاتوو لهبڕگهكانى(ب،ج)له خاڵىیهكهمى سه‌ره‌وه ده‌كرێت.
4-ده‌توانرێت مۆڵه‌تى شوفێرى بدرێت به ڕه‌گه‌زێك عێراقیش نه‌بێت به‌مه‌رجێك ته‌نها جۆرى مۆڵه‌تى تایبه‌ت بێت و به پێى ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه له‌خاڵى یه‌كه‌مى ئه م بهشهداهاتووهو ده‌بێت نیشته‌جێ بێت له عێراق به شێوه‌یه‌كى ڕێگه پێدراو.به‌پێى به‌ڵگه نامه‌ى نیشته‌جێبوون.
5-مۆڵه‌تى شوفێرى ده‌رچووى ووڵاتانى ترلهعێراق كارى پێده‌كرێت وه‌ك مۆڵه‌تى تایبه‌تى عێراقى به مهر جێك مۆلهَتهكه ماوه‌ى ته‌واو نه‌بووبێت واته(قه‌رزار نه‌بووبێت)
6-ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى مۆڵه‌تى لێخورین (5)ساڵه