2217
2015-04-02
چوار ڕێیان

                                                     چوار ڕێیان
هه‌میشه‌ له‌ چوار ڕێیانه‌كان و یه‌كتر بڕه‌كان ئاستى مه‌ترسییه‌كان به‌رزتره‌ وه‌ك له‌ شوێنى شه‌قامه‌كان .
چونكه‌ له‌ چوار ڕێیانه‌كان چوار سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى  ڕووبه‌ڕووى شوفێران ده‌بنه‌وه‌ .
كه‌ یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى .
ئاراسته‌ى ڕۆیشتنه‌ له‌ سایدى به‌رامبه‌ر ، واتا ئه‌و سایده‌ى كه‌ ڕێك ده‌كه‌وێته‌ به‌رامبه‌رت له‌ كاتى وه‌ستانت یان تێپه‌ڕ بوونت له‌ چوار ڕێیانه‌كه‌ .
چونكه‌ هه‌ر سه‌ر پێچیه‌ك چ له‌ تۆ چ له‌ ئۆتۆمبێله‌كانى هاتوو له‌ سایدى به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌رى ڕوداوى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى دووه‌م: له‌ چوارڕێیانه‌كان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه‌ كه‌ له‌ یه‌كتر بڕه‌كه‌ له‌ لاى چه‌په‌وه‌ دێن كه‌ ئه‌مانه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى زۆربه‌ى ڕوداوه‌ تۆقێنه‌ر و مه‌ترسیداره‌كانن ،چونكه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌گه‌ر چوار ڕێیانه‌كه‌ ترافیك لایتى لێ بوو زۆر جار به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌ گلۆپه‌كانى ترافیك لایت و تێنه‌گه‌یشتن له‌ ماناكانیان ئه‌گه‌رى كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌ى سێیه‌م : بۆ مه‌ترسى له‌ چوار ڕێیانه‌كان پێچه‌كانه‌ به‌ تایبه‌تى پێچه‌ كراوه‌كان له‌ لاى ڕاسته‌ ،چونكه‌ هه‌ندێك جار هه‌ندێك شوفێر كه‌ كه‌ له‌ چوار ڕێیان له‌ لایه‌ كراوه‌كه‌ پێچ ده‌كه‌نه‌وه‌ زۆر گوێ به‌وه‌ ناده‌ن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى دروست داخلى ڕێگا تازه‌كه‌ بن.
بۆیه‌ به‌ پانى داخل ده‌بن و ئه‌و كاته‌ش ده‌بنه‌ ئه‌گه‌ر بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداو .
سه‌رچاوه‌ى چواره‌م: مه‌ترسى پیاده‌كانن كه‌ له‌ شه‌قامه‌كانى چوار ڕێیانه‌كه‌ ده‌په‌ڕنه‌وه‌ ، وه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار پیاده‌كان ده‌بنه‌ هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداوى پێكدادان له‌ نێوان ئۆتۆمبێله‌كان كاتێك كه‌ پابه‌ند نابن به‌ په‌ڕینه‌وه‌ له‌و كاتانه‌ى كه‌ گلۆپى سوور بۆ ئۆتۆمبێله‌كان داگیرساوه‌ .
وه‌ بوه‌ستن له‌و كاتانه‌ى كه‌ گلۆپى سه‌وزیان بۆ داگیرساوه‌
چونكه‌ كاتێك كه‌ پیاده‌یه‌ك له‌ شه‌قام ده‌په‌ڕێته‌وه‌ له‌ چوار ڕێیانێك وه‌ ئه‌و ئاراسته‌ى ڕۆیشتنه‌ گلۆپى سه‌وزى تیا داگیرساوه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كان.
بێگومان كاتێك له‌ ناوه‌ندى شه‌قامه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كان ده‌گه‌نه‌ پیاده‌كان ده‌بێت بوه‌ستن یان خێراییان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ .
به‌مه‌شى ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كه‌ له‌دواوه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى تر خۆیان پیا بكێشن.
.
ئه‌وه‌ى باسمان كردن ئه‌و مه‌ترسیانه‌ بوون كه‌ له‌ یه‌كتر بڕ و چوار ڕێیانه‌كان هه‌یه‌.
باشه‌ ده‌توانین چى بكه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م مه‌ترسیانه‌؟
ئه‌م مانۆڕانه‌ چین ك پێویسته‌ بیانكه‌ین بۆ سه‌لامه‌ت بوون؟
كه‌ ئه‌مانه‌ دوو پرسیاران و وه‌لامه‌كه‌شیان لاى ئێمه‌ هه‌یه‌ .
كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌ چوار ڕێیانه‌كان به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌بێت:
كه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو : دانى مافى پێشینه‌یه‌ وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى خێراییه‌ واتا تۆ كه‌ شوفێریت كه‌ گه‌یشتیه‌ چوار ڕێیانێك پۆلیسى لێ بوو یان لێ نه‌بوو ترافیك لایتى لێ بوو یان لێ نه‌بوو.
تۆ هه‌ر خێراییه‌كه‌ت كه‌م بكه‌وه‌ وه‌ ته‌ماشاى هه‌موو لایه‌كان بكه‌ و بۆ دوور بڕوانه‌ .
وه‌ كه‌ بینیت هیچ ئۆتۆمبێلێك نییه‌ ئینجا تێپه‌ڕه‌ .
بۆچیش پێتان ده‌لێم دوور بڕوانن؟
چونكه‌ هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ر شه‌قامه‌كان چۆل بن هه‌ندێك شوفێر به‌ خێرایى خه‌یاڵى لێده‌خوڕن كه‌ ئه‌مه‌ وایان لێده‌كات له‌ هه‌ر چركه‌یه‌ك 40 مه‌تر زیاتر ببڕن.
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك 200 مه‌تر لێت دوور بێت به‌ پێنج چركه‌ ده‌گاته‌ سه‌رت و له‌وانه‌یه‌ ڕاپێچت كات له‌گه‌ڵ خۆى و تووشى كاره‌ساتێك ببیه‌وه‌ .
گلۆپى سه‌وزى ترافیك لایت ڕێگا پێدانێكه‌ بۆ تێپه‌ڕ بوون به‌ڵام ئه‌م ڕێگا پێدانه‌ موتله‌ق نیه‌ .
زۆرێك له‌ شوفێران كه‌ گلۆپى سه‌وز ده‌بینن خێراییه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ دوا ساته‌كانى سه‌وز بوونه‌كه‌ دێن.
بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر له‌ سوور بوون مه‌یدانه‌كه‌ ببڕن.
وه‌ ئه‌وه‌ له‌بیر ده‌كه‌ن كه‌ چاودێرى ڕێگایه‌كه‌ بكه‌ن بۆ بینینى ئۆتۆمبێلێكى هاتوو كه‌ پابه‌ند نابێت به‌ گلۆپه‌كانى ترافیك لایت.
بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ تووشى ڕوداوێك ببنه‌وه‌ .
هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ترافیك لایته‌كان و له‌سه‌ر یه‌كتر بڕه‌كان چاو له‌ پیاده‌كان بگێڕه‌ و چاودێرى په‌ڕینه‌وه‌یان بكه‌  و ڕێگایان پێ بده‌ بۆ په‌ڕینه‌وه‌ .
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مافى په‌ڕینه‌وه‌شیان نه‌بێت له‌و كاته‌ ، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م پیاده‌یه‌ له‌ یاساكان تێ نه‌گات و شاره‌زایى نه‌بێت یان له‌وانه‌یه‌ كه‌سێكى كه‌م عه‌قل بێت.
وه‌ ناكرێت به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌ مافى تۆیه‌ بۆ ڕۆیشتن كه‌سانى تر بكه‌یه‌ قوربانى وه‌ هه‌ندێك جار ته‌نازول كردن له‌ هه‌ندێك مافى خۆت باشتره‌ له‌وه‌ى كه‌ تووشى كێشه‌یه‌ك ببیته‌وه‌ و كاره‌ساتێك دروست بكه‌ى .
گلۆپى زه‌رد یه‌كێكه‌ له‌م گلۆپانه‌ى ترافیك لایت كه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندین جار سه‌رپێچى تیادا ده‌كرێت وه‌ هه‌ندێك جاریش سه‌رپێچیه‌كان كاره‌ساتى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ .
گلۆپى زه‌رد له‌ یاساى هاتوچۆ به‌ ماناى ئاگادارى دێت وه‌ هه‌موو ئاگادارییه‌ك ئاگادارییه‌ له‌ مه‌ترسى.
وه‌ ماوه‌كه‌شى له‌نێوان دوو تا سێ چركه‌یه‌ .
جا تۆ كاتێك كه‌ شوفێریت و له‌سه‌ر ترافیك لایت بیت ئه‌گه‌ر به‌ یه‌قینێكى له‌ 100% زانیت به‌ر له‌ سوور بوون ده‌توانیت به‌و خێراییه‌ى كه‌ ده‌ڕۆیت له‌ مه‌یدانى ترافیك لایت ده‌رده‌چیت به‌ر له‌ سوور بوونى .
ئه‌وا بۆت هه‌یه‌ ده‌ر بچیت.
وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پێویسته‌ بوه‌ستیت.
چونكه‌ زۆرێك له‌ شوفێران هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌وز بوونى ترافیك لایت به‌ خێراییه‌كى زۆره‌وه‌ ده‌رده‌چن.
وه‌ له‌و كاته‌ش له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵیان ڕوو به‌ ڕوو ببیه‌وه‌ و كاره‌ساتێكت به‌سه‌ر بێت.

        ڕائدى هاتوچۆ
      فاضل حاجى حسین
 به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر