4281
2015-05-20
لێخوڕین به‌ تێنوتى له‌ گه‌رماى هاوین

                                  لێخوڕین به‌ تێنوتى له‌ گه‌رماى هاوین
گه‌رماى هاوین كاتێك ده‌گاته‌ لوتكه‌ .
شارى هه‌ولێر ده‌كاته‌ دۆزه‌خى سه‌ر زه‌مین.
چونكه‌ هه‌ولێر شارێكه‌ له‌ ده‌شتاییه‌ و هیچ ڕوبارێكى لێ نییه‌ بۆیه‌ گه‌رمیه‌كه‌ى وشكه‌ و بێزار كه‌ره‌
وه‌ زۆر كاریگه‌ره‌ .
وه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ى زۆر به‌جوانى له‌سه‌ر ئه‌داى شوفێران ده‌رده‌كه‌وێت .
به‌ تایبه‌تى له‌ كاتى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو دواى عه‌سر .
كه‌ له‌و كاتانه‌دا به‌رزى پله‌كانى گه‌رما له‌ لوتكه‌یه‌ .
چونكه‌ به‌رز بونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى گۆڕانكاریه‌ك له‌ له‌شى مرۆڤ دروست ده‌كات ئه‌ویش كه‌مبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ئاوه‌ له‌ له‌ش به‌هۆى ئاره‌قه‌ كردنه‌وه‌ .
وه‌ كاتێكیش ڕێژه‌ى ئاو له‌ له‌شى مرۆڤ كه‌مبۆوه‌  ئه‌م كه‌مبونه‌وه‌یه‌ ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته‌ سه‌ر میزاجى مرۆڤ و توڕه‌ی ده‌كات زووتر وه‌كو .له‌ وه‌ختى ئاسایى .

وه‌ هه‌روه‌ها تووشى ژانه‌ سه‌ریشى ده‌كات.
 وه‌ له‌ لیكۆلینه‌وه‌ زانستیه‌ تازه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ لێخوڕین له‌ كه‌شێكى گه‌رم و به‌ تێنویه‌تى هیچ جیاوازیه‌كى نیه‌ له‌گه‌ڵ لێخوڕین له‌ ژێر كاریگه‌رى مادده‌ سه‌رخۆشكه‌ره‌كان دا .
چونكه‌ هه‌ردووك حاله‌ت ده‌بنه‌ هۆى زیاد كردنى ڕێژه‌ى هه‌ڵه‌كان له‌ كاتى شوفێریدا.
وه‌ كاتێكیش كه‌ هه‌ڵه‌ زیاد بوو له‌ شوفێریدا زۆر ئاساییه‌ كه‌ تووشى ڕوداوێك ببینه‌وه‌ .

وه‌ نمونه‌ى كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداومان زۆرن له‌م بابه‌ته‌ كه‌ به‌ هۆى گه‌رما بوون و كه‌م ئاویه‌وه‌ ڕوو ده‌ده‌ن .
ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ به‌ تایبه‌تى وه‌رگه‌ڕان كه‌ له‌ وه‌رزى هاوین ڕوو ده‌ده‌ن له‌كاتى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو دواى عه‌سر .
ده‌توانین بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌م هۆكاره‌ :
واتا گه‌رما بوون.
باشه‌ گه‌رما چ گۆڕانكاریه‌ك له‌ جه‌سته‌مان ده‌كات كه‌وا ده‌كات تووشى هه‌ڵه‌ بین و تووشى ڕوداو بین؟
بۆ وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌ پشت ده‌به‌ستین به‌ ده‌ره‌نجامه‌كانى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى زانكۆى (لۆفراى) ى به‌ریتانى .
كه‌ ده‌ركه‌وتبوو كاتێك كه‌ مرۆڤ گه‌رماى بێت و تێنوى بێت.
ئه‌م تێنویه‌تیه‌ ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌داى مێشك و تووشى جۆره‌ سستیه‌كى ده‌كات له‌ به‌جێ گه‌یاندنى كاره‌كانى .
بۆیه‌ كه‌ كه‌سێك شوفێر بێت و تینو بێت .
ناتوانێت خۆى به‌ خێرایى له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانى ڕێگا ڕابهێنێت .
بۆیه‌ زۆر ئاساییه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ڕوداوێكمان به‌سه‌ر بێت .
تێنویه‌تى كارده‌كاته‌ سه‌ر میزاج و میزاج تێك ده‌چێت و مرۆڤ زوو هه‌لده‌چێت و تووشى عه‌سه‌بى بوون ده‌بێت.
باشترین به‌لگه‌ش بۆ ڕاست و دروستى ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌م لێكۆَلینه‌وه‌ له‌ لاى خۆمان.
مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزه‌ هه‌موومان ده‌بینین كه‌ له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان له‌ كاتى به‌ڕۆژوو بوون به‌هۆى تێنویه‌تى چه‌ند توڕه‌ و توند ده‌بین .
وه‌ له‌ خوامان ده‌وێت شوفێرێك یان پیاده‌یه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كى بچوك بكات .
بۆ ئه‌وه‌ى جامى توڕه‌یى خۆمانى پێ هه‌ڵبڕێژین و بكه‌وینه‌ ملمڵانێ له‌گه‌ڵى ئه‌و كاته‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ڕوداوێكمان به‌سه‌ر بێت.
مه‌ترسیه‌كانمان خسته‌ ڕوو كه‌ به‌ هۆى گه‌رما و تێنوو بوون ده‌كه‌ونه‌وه‌ .
كه‌واتا چى بكه‌ین بۆ سه‌لامه‌تیمان .
باشترین چاره‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ئاوه‌ له‌ كاتى هاویندا .
وه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ نیازى سه‌فه‌رێكى هه‌بێت له‌ هاویندا وا چاكتره‌ له‌گه‌ڵ خۆى بۆ ڕێگا چه‌ند بتله‌ ئاوێك ببات.
به‌ تایبه‌تى ئه‌و شوفێرانه‌ى كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان فێنك كه‌ره‌وه‌یان نییه‌ .
دووه‌م خاڵ: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ده‌كرێت له‌ گه‌رماى هاوین سه‌فه‌ر كردنى دوور له‌و كاتانه‌ نه‌كرێت كه‌ پله‌ى گه‌رمى تیایدا زۆر به‌رزه‌ واتا له‌ نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو دواى عه‌سر .
سێیه‌م خاڵ: نه‌خواردنى شتى شیرنه‌ له‌ كات و به‌ر له‌ سه‌فه‌ر كردنى دوور ،چونكه‌ شتى شرین وا ده‌كات كه‌ جه‌سته‌ى مرۆڤ زیاتر پێویستى به‌ ئاو بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ى شتى زۆر سوێریش پێویستى به‌ بڕێكى زۆرترى ئاوه‌ .
چواره‌م خاڵ: خۆ به‌دوور گرتنه‌ له‌ جۆره‌ هه‌ڵس و كه‌وتێك كه‌ هه‌ندێك له‌ شوفێران به‌ر له‌ سه‌فه‌ره‌ دووره‌كان ده‌یكه‌ن ئه‌ویش نه‌خواردنه‌وه‌ى ئاوه‌ نه‌وه‌ك له‌ ڕێگا تووشى میز كردن بن كه‌ ئه‌مه‌یان هه‌ڵه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌یه‌ .
چونكه‌ شوفێر هه‌ر نیو سه‌عات جارێك تووشى میز كردن ببێت زۆر باشتر له‌وه‌ى كه‌ تووشى ڕوداوێك ببینه‌وه‌ .
              
          رائدی هاتوچۆ
        فاضل حاجی حسین
به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولیر