1786
2015-08-20
ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت كه‌ هه‌یكه‌لى سه‌یاره‌ بكڕنه‌وه‌

                                 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر
                                         لێژنه‌ى فرۆشتن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر لێژنه‌ى فرۆشتن هه‌ڵده‌ستێت به‌ فرۆشتنى هه‌یكه‌لى ئۆتۆمبێلى هه‌ڵوه‌شاوه‌ كه‌ پێك دێت ته‌نها له‌ (هه‌یكه‌ل) له‌ باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ، به‌ پێى یاساى فرۆشتنى موڵك و سامانى ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ى ساڵى 1989 هه‌موار كراو به‌شێوه‌ى گرێبه‌ستى ساڵانه‌ ، جا هه‌ر كه‌سێك نیازى كڕینى هه‌یه‌ ئاماده‌بێت له‌ فرۆشتنى ئاشكرا كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ ڕۆژى 31/8/2015 له‌ باره‌گاى به‌شى مۆله‌ت پێدان له‌گه‌ڵ ڕه‌چاو كردنى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ :
1ـ پێشكه‌ش كردنى بارمته‌ى یاسایى به‌ بڕى (8,000,000) هه‌شت ملیۆن دینار .
2ـ كاره‌كانى فرۆشتن به‌ پاره‌ى عێراقى ده‌بێت.
3ـ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ فرۆشتنه‌كه‌ى به‌ر ده‌كه‌وێت پارچه‌ زه‌ویه‌كى له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنورى شاره‌وانى هه‌بێت كه‌ له‌ (8) هه‌شت دۆنم كه‌متر نه‌بێت وه‌ سیاج كرابێت و شۆفلى هه‌بێت بۆ پان كردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌كان .
4ـ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شوێنى چاپى ژماره‌ى لاشه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر.
5ـ بوونى شوێنێكى گونجاو بۆ لێژنه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هاتوچۆى هه‌ولێر وه‌ به‌رپرسیارێتى پاسه‌وانى كردنى له‌ ئه‌ستۆى كڕیاره‌.
6ـ كرێى پاره‌ى بڵاو كردنه‌وه‌ و بانگه‌واز له‌ ئه‌ستۆى كڕیار ده‌بێت.
                                                       
                                                                        لێژنه‌ى فرۆشتنى هاتوچۆى هه‌ولێر