3502
2015-08-23
ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى ئۆتۆمبێلى تصدیر ده‌كڕن

                             ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر
                          بابه‌ت / ئۆتۆمبێلى هه‌لگرى تابلۆى ئه‌وروپى (تصدیر)
ماوه‌یه‌كه‌ تێبینى ده‌كرێت كه‌ مامه‌ڵه‌ كردن به‌ ئۆتۆمبێلى هه‌ڵگرى تابڵۆى بیانى و (تصدیر) ڕووى له‌ زیاد بوون كردووه‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ هیچ به‌لگه‌نامه‌یه‌كیان نییه‌ و تۆمار ناكرێن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ى به‌ ده‌سته‌وه‌ بگیرێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ى نادرێته‌وه‌ (حجز) ده‌كرێت ،چونكه‌ به‌پێى یاساى هاتوچۆى ژماره‌ (86) ى ساڵى 2004 به‌شى (12) : ( هیچ سوار ڕۆیه‌ك به‌بێ تۆمار كردن نابێت له‌ شه‌قام و ڕێگاكان بڕوات ، وه‌ مافى ئه‌وه‌ى داوه‌ته‌ ئه‌فسه‌رانى هاتوچۆ بۆ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى ئه‌م سوار ڕۆیانه‌).
جا بۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتن به‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ نه‌كه‌ن و ماڵى خۆیان و پاره‌ى خۆیان به‌ شتێكى بێ بنه‌ما سه‌رف نه‌كه‌ن ،چونكه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌ستى به‌سه‌ر دابگیرێت نادرێته‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كه‌ى .



ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر