6399
2015-10-01
ئاگادارى بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت هه‌یكه‌لى ئۆتۆمبێلى هه‌ڵوه‌شاوه‌ بكڕن..

                                         به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر 
                                                  لێژنه‌ى فرۆشتن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر لێژنه‌ى فرۆشتن هه‌ڵده‌ستێت به‌ فرۆشتنى هه‌یكه‌لى ئۆتۆمبێلى هه‌ڵوه‌شاوه‌ كه‌ پێك دێت ته‌نها له‌ (هه‌یكه‌ل) له‌ باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر . به‌ پێى یاساى فرۆشتنى موڵك و سامانى ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ى ساڵى 1989 هه‌وار كراو به‌ شێوه‌ى گرێبه‌ستى ساڵانه‌ . جا هه‌ر كه‌سێك نیازى كڕینى هه‌یه‌ ئاماده‌بێت له‌ فرۆشتنى ئاشكرا كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ ڕۆژى 11/10/2015 له‌ باره‌گاى به‌شى مۆله‌ت پێدان له‌گه‌ڵ ڕه‌چاو كردنى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌
1ـ پێشكه‌ش كردنى بارمته‌ى یاسایى به‌ بڕى (10,000,000) ده‌ ملیۆن دینار كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نیه‌ و بۆ كه‌سى یه‌كه‌م و دووه‌م له‌و كاته‌ى كه‌ كه‌سى یه‌كه‌م نه‌یتوانى ئه‌ركه‌كانى سه‌ر شانى جێ به‌جێ بكات .
2ـ كاره‌كانى فرۆشتن به‌ پاره‌ى عێراقى ده‌بێت.
3ـ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ فرۆشتنه‌كه‌ى به‌ر ده‌كه‌وێت پارچه‌ زه‌ویه‌كى له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنورى شاره‌وانى هه‌بێت كه‌ له‌ (8) هه‌شت دۆنم كه‌متر نه‌بێت وه‌ سیاج كرابێت و شۆفلى هه‌بێت بۆ پان كردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌كان.
4ـ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شوێنى چاپى ژماره‌ى لاشه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر.
5ـ بوونى شوێنێكى گونجاو بۆ لێژنه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هاتوچۆى هه‌ولێر وه‌ به‌رپرسیارێتى پاسه‌وانى كردنى له‌ ئه‌ستۆى كڕیاره‌.
6ـ له‌ كاتى به‌شدارى كردن له‌ زیاد كردنه‌كه‌ ده‌بێت گشت مه‌رجه‌كانى پێویست دابین كرابێت له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زیاد كردنه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌ .
7ـ كرێى پاره‌ى بڵاو كردنه‌وه‌ و بانگه‌واز له‌ ئه‌ستۆى كڕیار ده‌بێت.    
                                                                                  

 

                                                                                  لێژنه‌ى فرۆشتنى هاتوچۆى هه‌ولێر