لاین یان كۆلان یان ڕێڕه‌و
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه شوفێران زۆر گوێ بیستى ده‌بنه‌وه كه ده‌بێت له‌ناو كۆلانه‌كانى ڕێگا بڕۆن.
وه زۆرێكیش له شوفێران نازانن كۆلانه‌كانى ڕێگا له‌گه‌ڵ چیمانه.
وه ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌وانه‌ى كه ده‌شزانن لێى تێ ناگه‌ن
و كارى پێ ناكه‌ن وه نازانن به ته‌واوى وه‌زیفه‌ى كۆلانه‌كان چیه بۆیه زۆر ئاساییه كه ڕۆژانه كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداوێك ببینین.
كۆلان یان ڕێڕه‌و
ئه‌وه ماناى چییه؟
به كورتیه‌كه‌ى كۆلانى ڕێگایه‌كان ڕێڕه‌و یان لاین واتاكه‌ى (ڕێگایه‌ك له‌ناو ڕێگا).
واتا هه‌ر ڕێگایه‌ك كه دروست ده‌كرێت بهرینیهكى هه‌یه كه هیچ ئۆتۆمبێلێك ئه‌وه‌نده به‌رین نییه وه بهرینیهكهى كه‌متره.
بۆیه ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆ ئه‌م ڕێگایه به‌ش به‌ش ده‌كات و ده‌یانكات به چه‌ند ڕێگایه‌ك له‌ناو ڕێگایه‌كه .
كه به‌رینى هه‌ر یه‌ك له‌م ڕێگایه دروست كراوانه له 3،5 مه‌تر زیاتر نییه وه‌كو ستاندارد.
وه ئه‌م ڕێگایه دروست كراوانهش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مومكین نییه كه شۆسته‌یان بۆ بكرێت.
بۆیه به بۆیه دروست ده‌كرێن.
وه له‌سه‌ر هه‌ر شوفێرێكه كه له‌ناو ئه‌م كۆلانانه بڕوات وه به نێوان هێله‌كان دا نه‌ڕوات.
چونكه ئه‌م هێلانه‌ى كه به بۆیه دروست كراون به‌دیلى شۆسته‌ن.
ئایا ده‌كرێت شوفێرێك له ڕێگا له‌كاتى ڕۆیشتن چه‌ند جارێك سه‌ر شۆسته كه‌وێت؟
وهلامهكهى بێگومان نه‌خێره .
كه‌واتا با فێر بین چۆن ئه‌م ڕێڕه‌وانه به‌كاربێنین .
ڕێڕه‌وه‌كان به‌كارهێنانیان زۆر ئاسانه له هه‌مان كاتدا زۆر سهلامهتیشمان ده‌كات.
سه‌ره‌تا به جۆرێك له ڕێڕه‌وه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین .
ئه‌ویش ئه‌و ڕێڕه‌وه‌یه كه به دوو هێلى پچڕ پچڕى سپى دروست ده‌كرێت.
ئه‌م جۆره ڕێڕه‌وه زۆر ئاسانه به‌كارهێنانى وه ته‌نها ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌ر شوفێر پێویسته .
ڕۆیشتنه له نێوانیان.
وه ئه‌م جۆره ڕێڕه‌وه ڕێگا ده‌دات به ئۆتۆمبێله‌كان بۆ ئه‌نجامدانى مانۆڕى تێپه‌ڕاندن و به پێشكه‌وتنه‌وه له یه‌كتر .
به مه‌رجێك هه‌ڵ ڕه‌خساو بێت و ئه‌گه‌رى كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداوى هاتوچۆى لێ نه‌كه‌وێته‌وه .
وه له كاتى ئه‌نجامدانى مانۆڕه‌كه‌ش له دواى دڵنیا بوون له ڕێگاى ئاوێنه‌كانه‌وه شوفێر ده‌توانێت ئاماژه‌ى پێویست دابگیرسێنێت وه مانۆڕه‌كه ئه‌نجام بدات.
وه له دواى ئه‌نجامدانى مانۆڕه‌كه‌ش به هه‌مان شێوه ئاماژه‌ى پێویست دابگیرسێنێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێڕه‌و یان لاینهكهى خۆى .
وه كاتێك كه ئه‌مه بكرێت بێگومان تێپهڕاندنهكه به سه‌لامه‌تى ده‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت ڕوداوێك ئه‌گه‌رى كه‌وتنه‌وه‌ى ده‌بێت.