5236
2015-11-24
هه‌وه‌سى تیژڕۆیى

                                                     هه‌وه‌سى تیژڕۆیى
له‌وانه‌یه‌ هه‌مووتان ئه‌وه‌تان به‌سه‌ر هاتبێت.
ده‌بینیت تۆ خه‌ریكى شوفێرى كردنیت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌ خێرایى ڕێگا پێدراوى شه‌قامه‌كه‌ لێده‌خوڕیت .
وه‌ له‌ ناكاو ئۆتۆمبێلێك به‌لاتدا تێده‌په‌ڕێت وه‌كو به‌رق و ته‌نها وێنه‌یه‌كى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پێ ده‌گیرێت به‌ چاوه‌كانت به‌بێ وه‌رگرتنى هیچ زانیاریه‌كى تر ده‌رباره‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ .
له‌به‌ر خێراییه‌ زۆره‌كه‌ى .
وه‌ هه‌ندێك جار تێپه‌ڕینه‌كه‌ش له‌ لاى ڕاسته‌وه‌ ده‌بێت.
كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تریش مه‌ترسیت ده‌خاته‌ دڵ .
وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بیت له‌ ڕۆیشتن و ده‌گه‌یته‌ ترافیك لایتێك ده‌بینێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌سه‌ر ترافیكه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ .
چونكه‌ هه‌موو ڕێگاكان هه‌ر ده‌گه‌نه‌وه‌ ترافیكه‌كه‌ .
واتا تیژڕۆییه‌كه‌ هه‌ر بۆ هه‌وه‌سێكه‌ و هیچ كاتێكى بۆ كه‌سه‌ تیژڕۆكه‌ گل نه‌داوه‌ته‌وه‌ .
هه‌وه‌سى تیژڕۆیى كه‌ ئه‌م هه‌وه‌سه‌ زیاتر له‌ لاى شوفێره‌ گه‌نجه‌كان هه‌یه‌ .
زۆر جاریش كۆتایى ئه‌م هه‌وه‌سه‌ به‌ ڕوداوێك ده‌بێت
كه‌واتا چى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌وه‌سى تیژڕۆییى له‌ لامان نه‌بێته‌ خوێكى دایم و نه‌مانگه‌یه‌نێته‌ مه‌رگ؟
چى بكه‌ین گه‌نجه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ بیرتان ببینینه‌وه‌ كه‌وا تیژڕۆیى ده‌تانكوژێت؟
ئێوه‌ هه‌موتان دایك و باوك و خوشك و براو كه‌سى نزیكى خۆتان خۆش ده‌وێت.
بۆیه‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاو كه‌ له‌م مه‌رگه‌ دوورتان ده‌خاته‌وه‌ دانانى وێنه‌ى یه‌كێك له‌ خۆشه‌ویسته‌كانتانه‌ له‌سه‌ر ده‌شبول یان له‌سه‌ر عه‌دادى خێرایى ئۆتۆمبێله‌كانتان .
بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى سه‌یر كردنى عه‌داده‌كان دایك و باوك و خۆشه‌ویسته‌كانتان به‌ بیر بێته‌وه‌ وه‌ بزانن كه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ تووشى ڕوداوێك بن ئه‌وان هه‌ناسه‌ سارد ده‌بن ئه‌و كاته‌ش بێگومانم كه‌ قاچتان له‌سه‌ر پایده‌رى به‌نزینه‌كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌لیش نه‌گرن به‌ ته‌واوى تۆزێك به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ .
كه‌ ئه‌مه‌ ڕێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ سه‌لامه‌تیتان
هه‌موو كاتێك كه‌ مرۆڤ له‌ ژێر فشارى ده‌روونى دابێت و دله‌ ڕاوكێى هه‌بێت زیاتر ئه‌گه‌رى تووش بونى هه‌یه‌ به‌ ڕوداوى هاتوچۆ ، چونكه‌ هه‌ندێك جار به‌ لا شعورانه‌ مرۆڤ وه‌كو هه‌ولێك بۆ لابردنى ئه‌م باره‌ ده‌رونیه‌ و ئه‌م دله‌ ڕاوكێیه‌ تیژڕۆیى ده‌كات .
كه‌ ئه‌م تیژڕۆییه‌ش هه‌ندێك جار بڕیاردانى هه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت .
وه‌ هه‌ندێك جار یه‌ك بڕیارى هه‌ڵه‌ به‌سه‌ بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى كاره‌ساتێك .
هه‌موو ئاینه‌ ئاسمانیه‌كان فێرمان ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هه‌ر كارێك بیر بكه‌ینه‌وه‌ چه‌ند جارێك وه‌ ئه‌گه‌ر زانیمان كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌م كاره‌مان كه‌سانى تر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ده‌بێت له‌م كاره‌ دووركه‌وینه‌وه‌ وه‌ نه‌یكه‌ین .
تیژڕۆیى و هه‌وه‌سى تیژڕۆییش یه‌كێك له‌م كارانه‌یه‌ كه‌ نه‌ك ته‌نها زه‌ره‌ر به‌ كه‌سانى تر ده‌گه‌یه‌نێت به‌لكو كۆتایى به‌ ژیانیشیان دێنێت.
بۆیه‌ نابێت بنه‌ماكانى ئاینه‌كه‌مان له‌ بیر بچێت و پێى زیاتر پابه‌ند بین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م خۆمان و هه‌م خه‌لكانى تر له‌ كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداو  بپارێزین.