5543
2015-12-21
بۆ ئه‌و شوفێرانه‌ى كه‌ ماده‌ كحولیه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌ یان ده‌ستكارى تابلۆ ده‌كه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژ دا لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 653 شوفێر  ده‌كات و ده‌ست به‌سه‌ر 42 ئۆتۆمبێلیش دا ده‌گرێت.
به‌ مه‌به‌ستى دانانى سنورێك بۆ سه‌رپێچیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر پلانێكى داڕشتووه‌ كه‌ به‌ پێى پلانه‌كه‌ شه‌وانه‌ له‌ چه‌ند شوێنێك له‌ناو شارى هه‌ولێر تیمى جێگیر و گه‌ڕۆكیان ده‌بێت بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌و شوفێرانه‌ى كه‌ سه‌رپێچى له‌ یاساكان ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌تى سه‌رپێچى ده‌ستكارى كردنى تابڵۆ و شوفێرى كردن بێ مۆله‌ت و لێخوڕین له‌ ژێر كاریگه‌رى ماده‌ سه‌رخۆشكه‌ره‌كان وه‌ له‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوودا تاوه‌كو ئه‌مڕۆ سزاى 653 شوفێر دراوه‌ وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 42 ئۆتۆمبێلى هه‌مه‌ جۆر داگیراوه‌ وه‌ ئه‌م پلانه‌ تاوه‌كو دواى جه‌ژنه‌كانى سه‌رى ساڵیش به‌رده‌وام ده‌بێت.