2602
2017-03-20
پلانی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ ڕۆژانی نه‌ورۆز

پلانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بۆ ڕێكخستنى هاتووچۆ له‌ ڕۆژانى جه‌ژنى نه‌ورۆزى پیرۆز. به‌مه‌به‌ستى ڕێكخستنى هاتووچۆ له‌ ڕۆژانى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر و ئاسایشى هه‌ولێر پلانێكى ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م خالانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت: 1) سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر وكارمه‌ندانى هاتووچۆى هه‌ولێر به‌هه‌موو به‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ جێ به‌جێ كردنى پلانه‌كه‌ به‌شدارده‌بن. 2) سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانى هاتووچۆ وماتۆرسكیله‌كان له‌ئه‌رك ده‌بن به‌هه‌موو پێداویستیه‌كانه‌وه‌ كه‌ بۆ ڕێكخستنى هاتووچۆ به‌كاردێن . 3) سه‌رجه‌م ڕێگاكان كراوه‌ ده‌بن بۆ چوون و هاتنى هاولاتیان و هیچ ڕێگایه‌ك ناگیرێت یان ناكرێت به‌ ته‌نها چوون یان هاتن . 4/بۆڕێگای هه‌ولێر كۆیه‌ كه‌ له‌كه‌سنه‌زانه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ یه‌ك سایده‌ ئه‌م رێگایه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ڕێكده‌خرێت كه‌له‌به‌یانی تاكو نیوه‌ڕۆ ڕێگای چون به‌رینتر ده‌بێت وه‌له‌دوای نیوه‌ڕۆوه‌ كه‌خه‌ڵك ڕوو له‌گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ سایدی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌رینتر ده‌كرێت كه‌ئه‌م ڕێكخستنه‌ به‌ بڕێكی زۆری فسفۆرو قوچه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت 6/ڕێگای به‌ستۆڕه‌_ شێخ توراب كه‌ئێستا سالانه‌ له‌م كاتانه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ڕووی تێده‌كه‌ن به‌درێژایی ئه‌م ڕێگایه‌ش كارمه‌ندانی هاتووچۆ بلاوه‌یان پێده‌كرێت بۆ ڕێكخستنی هاتووچۆ وڕێنمایی كردنی هاولاتیان 5)هه‌ر بارهه‌ڵگرێك كه‌ له‌ دوو ته‌نى به‌ سه‌ره‌وه‌ بێت قه‌ده‌غه‌یه‌ بێت بۆ سه‌یرانگاكان و له‌ ده‌روازه‌ى شاره‌وه‌ ڕێگریان لێ ده‌كرێت له‌ چوون بۆ سه‌یرانگاكان ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌ ترێله‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌.بۆیه‌ هیوادارین له‌م ڕوه‌وه‌ هاولاتیان هاوكارمان بن وه‌توشی ئه‌و حاله‌ته‌مان نه‌كه‌ن كه‌سه‌یرانه‌كه‌یان لێتێكبچێت به‌هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان 6) چوونى ماتۆڕسكیلى دوو تایه‌ بۆ سه‌یرانگاكان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك وه‌ ته‌نها ڕێگا ده‌درێت به‌ ماتۆڕسكیلى سێ تایه‌ بۆ چوونه‌ سه‌یرانگاكان . 7) كامێراكانى چاودێرى خێرایى به‌ سێ شه‌فت له‌ ئه‌رك ده‌بن بۆ چاودێرى كردنى رێگاكان.جگه‌ له‌ كامێرا جێگیره‌كان. 8/به‌مه‌به‌ستی ڕێگاگرتن له‌دیارده‌ی لێخوڕین له‌ژێر كاریگه‌ری مادده‌ سه‌رخۆشكه‌ره‌كان ئه‌و مه‌فره‌زانه‌ی كابه‌درێژایی ڕێگایه‌كان بلاوه‌یان پێده‌كرێت سه‌ر پشك كراون له‌وه‌ی هه‌ر شوفێرێك كه‌گومانی به‌كارهێنانی مادد سه‌رخۆشكه‌ره‌كانی لێبكه‌ن ڕایبگرن وپشكنینی پێویستی بۆبكه‌ن به‌ئامێری تایبه‌ت به‌پشكنینی مه‌ینۆشی 9) به‌درێژایی ڕۆژ زانیارى له‌سه‌ر دۆخى ڕێگاوبانه‌كان به‌ به‌رده‌وام له‌ ڕێگاى ڕادیۆى هاتووچۆوه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ئاگادار بن / كه‌ فریكوینسه‌كه‌ى (91.1)ه‌ كه‌ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ری شوفێران ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین ڕێگاو سه‌لامه‌ت ترینیان بۆچون وگه‌ڕانه‌وه‌. 10) هێلى گه‌رمى هاتووچۆ(066188) كراوه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن له‌ ڕێگاى ئه‌م هێله‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هاتوچۆوه‌ بكه‌ن له‌ كاتى پێویستدا , وه‌ ئه‌گه‌ر هێڵه‌كه‌ به‌رده‌ست نه‌بو ده‌توانن هاوڵاتیان په‌یوه‌ندى به‌ هێله‌كانى پۆلیسى فریاكه‌وتنیش بكه‌ن كه‌ ( 104 , 114 , 124 )ه‌ وه‌ ئه‌وانیش ئێمه‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ هه‌ماهه‌نگیه‌كى ته‌واو هه‌یه‌ له‌م ڕۆوه‌ . به‌هیوای سه‌یران وگه‌شتێكی خۆش بۆ هه‌مو لایه‌ك ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر 20/3/2017