832
2017-07-30
ئاگاداریه‌ك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه‌
بابه‌ت/كردنه‌وه‌ی خولی راهینه‌رانی فیركردنی ئوتومبیل

ئاگاداریه‌ك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه‌
بابه‌ت/كردنه‌وه‌ی خولی راهینه‌رانی فیركردنی ئوتومبیل
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر به‌نیازه‌ له‌ماوه‌ی داهاتودا خولیك بۆئه‌و كه‌سانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ده‌یانه‌ویت ببن به‌راهینه‌ری فیركردنی ئوتومبیل(مدرب سیاقه‌)
بۆیه‌ داوا له‌هه‌ركه‌سیكی دانیشتوی هه‌ولیر ده‌كه‌ین كه‌ئاره‌زویان هه‌یه‌ به‌شداربن له‌خوله‌كه‌ سه‌ردانی به‌شی یاسایی له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر بكه‌ن وفۆرمی تایبه‌ت به‌به‌شداربون له‌خوله‌كه‌ پربكه‌نه‌وه‌ به‌پی ی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌
1/به‌شداربو ده‌بیت مۆله‌تی گشتی هه‌بیت وپینج سال تیپه‌ربوبیت به‌سه‌ر ده‌رهینانی مۆله‌ته‌كه‌ی
2/له‌سه‌ر هیچ تاوانیك یان كه‌تنیك حوكم نه‌درابیت وخاوه‌نی رابردویه‌كی باش بیت له‌لایه‌نی خوره‌وشته‌وه‌
3/ده‌بیت له‌رووی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی وعه‌قلی هیچ كیشه‌یه‌كی نه‌بیت
تیبینی/ له‌كۆتایی خوله‌كه‌ بروانامه‌ به‌به‌شداربوان ده‌دریت له‌دوای تاقیكردنه‌وه‌یان وه‌ده‌رچونیان به‌سه‌ر كه‌وتویی كه‌به‌م بروانامه‌یه‌ له‌داهاتوودا ده‌توانن كا ربكه‌ن له‌نوسینگه‌كانی فیركردنی ئوتومبیل وه‌كو(مدرب) وه‌هه‌وه‌ها ده‌توانن نوسینگه‌ی فیركردن دابمه‌زرینن
وه‌ئه‌م خوله‌ ئاره‌زومه‌ندانه‌یه‌ بۆخه‌لكانی ئاسایی له‌هه‌دووك ره‌گه‌زی نیر ومی
به‌لام به‌زۆره‌ ملی یه‌ بۆكارمه‌ندانی نوسینگه‌كانی فیر كردن وه‌راهینه‌ره‌كانیان
وه‌هه‌ركه‌سیك كه‌له‌نوسینگه‌كان كاربكات وه‌كو (مدرب ) وه‌به‌شداری ئه‌م خوله‌ نه‌كات ناتوانیت كاربكات له‌نوسینگه‌كان وه‌له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆو بروانامه‌كانی كه‌له‌نوسینگه‌كانیان ده‌رده‌چیت به‌بی بنه‌ما له‌قه‌له‌م ده‌دریت وكاری پیناكریت
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2017/7/30