4008
2017-12-20
ئاگادارییه‌ك بۆ هاولاتیان

ئاگاداریه‌ك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه‌
بابه‌ت/راگرتنی رایی كردنی مامه‌له‌ی هاولاتیان
ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفیران وهاولاتیان وخاوه‌ن ئوتومبیله‌كانی شاری هه‌ولیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌رۆژی 2017/12/24 ه‌وه‌ بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژیك رایی كردنی مامه‌له‌ی هاولاتیان له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر بۆهه‌رسی جۆری ئوتومبیلی (تایبه‌ت وكری وبارهه‌لگر) راده‌گیریت بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژیك به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی باله‌خانه‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر بۆشوینی تازه‌ی خۆی كه‌ده‌كه‌ویته‌ سه‌ر ریگای به‌حركه‌ به‌رامبه‌ر به‌(گه‌نجان سیتی)
بۆیه‌ داوا له‌هاولاتیان ده‌كه‌ین كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ سه‌ردانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان نه‌كه‌ن

به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2017/12/20