1714
2018-01-24
ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان....

ئاگاداریه‌ك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه‌
بابه‌ت/ده‌ست به‌كاربونه‌وه‌
سه‌رجه‌م هاولاتیان وخاوه‌ن ئوتومبیله‌كانی شاری هه‌ولیر ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌رۆژی 2018/1/23رایی كردنی مامه‌له‌ی هاولاتیان له‌باله‌خانه‌ی تازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولیر ده‌ست پیده‌كاته‌وه‌ بۆتۆماری یه‌كه‌م جار واتا ته‌نها (ژماره‌كاتی)بۆیه‌ داوا له‌و هاولاتیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌وائوتومبیلی ژماره‌كاتییان هه‌یه‌ وه‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی راگرتنی كاره‌كانی هاتووچۆی هه‌ولیر به‌سه‌رچوه‌ سه‌ردانی هاتووچۆی هه‌ولیر بكه‌ن ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ش ته‌واو ده‌بیت ماوه‌كه‌یان .به‌هه‌مان شیوه‌ سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن بۆتۆماركردنی ئوتومبیله‌كانیان وه‌به‌پیچه‌وانه‌وه‌ توشی سزاده‌بنه‌وه‌..
تیبینی /1بۆچه‌كی بانك پیویست ناكات هاولاتیان بچن له‌بانكه‌كان چه‌ك بكه‌ن چونكه‌ لقی بانكی زانكۆ هه‌ر له‌ناو باله‌خانه‌ی هاتووچۆیه‌ له‌نهۆمی سیهه‌م.
2/سه‌باره‌ت به‌پشكنینی ئوتومبیله‌كان واتا فحص هیشتا شوینه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بوه‌ له‌باله‌خانه‌ی تازه‌ بۆیه‌ هاولاتیان بۆئه‌م چه‌ند رۆژه‌ ده‌بیت بچنه‌ سه‌نته‌ره‌كانی پشكنین له‌ریگای گویر وكه‌سنه‌زان...

 

 

 


به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2018/1/22