1264
2018-01-31
راگه‌یه‌نراویك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه‌


راگه‌یه‌نراویك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه‌
بابه‌ت/دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تۆماركردنی ئوتومبیله‌ تۆمارنه‌كراوه‌كان كه‌ماوه‌ی یاساییان به‌سه‌رچوه‌
سه‌رجه‌م هاولاتیان وخاوه‌ن ئوتومبیله‌كانی شاری هه‌ولیر ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا ماوه‌ی تۆماركردن بۆئه‌و ئوتومبیلانه‌ی كه‌ماوه‌ی دوومانگه‌كه‌یان به‌سه‌رچوه‌ وه‌تۆمارنه‌كراون كه‌وا ره‌زامه‌ندی به‌ریزبه‌ریوه‌به‌ری هاتووچۆی گشتی هه‌ریم وه‌رگیرا بۆدریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌یان تاكو رۆژی 2018/2/5
بۆیه‌ داوا له‌هاولاتیان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی توشی سزادان نه‌بنه‌وه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ سه‌ردانی هاتووچۆی هه‌ولیر بكه‌ن وه‌ئوتومبیله‌كانیان تۆماربكه‌ن كه‌ئه‌مه‌ دوایین دریژكردنه‌وه‌یه‌ وه‌له‌دوای ئه‌وه‌ توشی سزای دارایی ده‌بنه‌وه‌

به‌ریوه‌ه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2018/1/31