1458
2018-02-19
بارهه‌لگر و ئۆتۆمبێلى بچووك

                                             بارهه‌لگر و ئۆتۆمبێلى بچووك
خۆ به‌دوور گرتن له‌ بارهه‌لگره‌كان له‌كاتى ڕێكردندا باشترین هه‌نگاوه‌ وه‌ سه‌لامه‌ت ترین هه‌نگاوه‌ كه‌ ده‌بێت بكرێت له‌ لایه‌ن شوفێرى ئۆتۆمبێله‌ بچوكه‌كانه‌وه‌ .
چونكه‌ بارهه‌ڵگره‌ گه‌وره‌كان گۆشه‌ى مردووى ئاوێنه‌كانیان زۆره‌ وه‌ زۆرجار به‌هۆى ئه‌م گۆشه‌ مردوه‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌ بچوكه‌كان لێیان نزیك ده‌بنه‌وه‌ ئازاریان پێ ده‌گات.
بارهه‌لگره‌ گه‌وره‌كان هه‌میشه‌ برێكیان له‌ ئۆتۆمبێله‌ صالۆنه‌كان بێ هێز تره‌ ، چونكه‌ ئه‌م باره‌ قورسه‌ى كه‌ بارى ده‌كه‌ن وا ده‌كات به‌ به‌رده‌وامى زووتر دیسكى برێكیان تووشى داخوران ببنه‌وه‌ به‌مه‌ش مه‌وداى ڕاگرتنیان یاخود وه‌ستانیان به‌ سه‌لامه‌تى درێژتر بێته‌وه‌ .
كه‌ ئه‌مه‌ش حاله‌تێكى زۆر مه‌ترسیدار به‌دواى خۆیدا دێنێت.
به‌ تایه‌به‌تى بۆ ئۆتۆمبێله‌ صالۆنه‌كان كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ پێشیان بن وه‌ له‌وانه‌یه‌ وه‌كو گسك ڕایان بماڵن یان پانیان بكه‌نه‌وه‌ ..
كه‌واتا ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێوه‌ش پێویسته‌ بۆ سه‌لامه‌تى چه‌ند شتێكه‌ :
1ـ خۆ به‌ دوور گرتنى له‌ بارهه‌لگره‌كان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌ ڕۆیشتن به‌ دووریه‌كى گونجاو لێیان.
وه‌ كه‌ ده‌ڵێین دوورى گونجاو ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ ده‌عامى بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌عامییان.
2) خۆ به‌ دوور گرتن له‌ ڕێڕه‌و گۆڕین له‌ پێشیان وه‌ خۆ به‌ دوور گرتنه‌ له‌ چوونه‌ سه‌ر ڕێڕه‌ویان به‌ له‌ ناكاوى .
3ـ هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنه‌ لێیان تاكو به‌ له‌ 100% دڵنیا نه‌بێت كه‌ ده‌توانیت ئه‌م مانۆڕه‌ ئه‌نجام بده‌یت به‌ سه‌لامه‌تانه‌ ، چونكه‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كى بچووك له‌وانه‌یه‌ كاره‌ساتێكى لێبكه‌وێته‌وه‌ .

   ڕائدى هاتوچۆ
 فاضل حاجى حسین
19/2/2018