592
2018-03-12
بۆچى شوفێر به‌ هۆكار داده‌نرێت بۆ ڕوداو...؟

                         بۆچى شوفێر به‌ هۆكار داده‌نرێت بۆ ڕوداو
له‌به‌ر چى له‌ ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ هه‌میشه‌ یاخه‌ى شوفێران ده‌گیرێت؟
بۆچى شوفێران به‌ هۆكارى سه‌ره‌كى داده‌نرێن بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ پێكهاته‌ى سیسته‌مى ترافیك ته‌نها شوفێر نییه‌.
به‌لكو ڕێگاو بان و ئۆتۆمبێله‌كانیش كاریگه‌رى خۆیان هه‌یه‌ بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداوه‌كان.
بۆ وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌ .
ئێمه‌ ده‌بێت په‌نا بۆ مه‌نتق ببه‌ین.
چونكه‌ به‌ پێى مه‌نتق و عه‌قل تاكه‌ پێكهێنه‌ر له‌ سیسته‌مى هاتوچۆ كه‌ عاقل بێت بتوانێت بڕیار بدات و جێ به‌جێى بكات مرۆڤه‌.
نه‌ ڕێگاو بان و نه‌ ئۆتۆمبێل ناتوانن بڕیار بده‌ن بۆ نه‌كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداو.
به‌ڵام له‌ زۆربه‌ى هه‌ره‌ زۆرى حاله‌ته‌كان.
مرۆڤ واتا شوفێر بڕیار ده‌دات كه‌ ئه‌گه‌ر بێت بۆ ڕوداو یان نا.
چونكه‌ ئه‌گه‌ر شوفێر تیژڕۆیى نه‌كات نه‌مه‌وداى پێویستت له‌به‌ر ده‌ست نابێت بۆ خۆ به‌دوور گرتن له‌ ڕوداوه‌كان.
كه‌واتا كه‌متر خه‌میه‌كه‌ هه‌میشه‌ بۆ شوفێره‌ .

 

 

 

        ڕائدی هاتوچۆ

       فاضل حاجی حسین

به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر