1613
2018-03-13
چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی (به‌ناو كردن ) و نوی كردنه‌وه‌ی ئۆتۆملبێلی بارهه‌لگر(حمل).
چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی (به‌ناو كردن ) و نوی كردنه‌وه‌ی ئۆتۆملبێلی بارهه‌لگر(حمل).

چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی (به‌ناو كردن ) و نوی كردنه‌وه‌ی ئۆتۆملبێلی بارهه‌لگر(حمل).
1) پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بكه‌ن پێویسته‌ ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
اـ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ كێشیان (حملیان) له‌ (1) یه‌ك ته‌نه‌وه‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و پێویستیان به‌ پاكانه‌ (چریبه‌) هه‌یه‌ پێویسته‌ پاكانه‌كه‌ی بهێنن و وه‌ یه‌كه‌م جار پێویسته‌ كڕیار پاكانه‌كه‌ی بهێنێته‌وه‌ ئینجا فرۆشیار .
ب ـ ده‌بێت سه‌ردانی به‌شی (IT) یت كردبێت بۆ دڵنیا بوون له‌ ڕاست و دروستی مه‌نه‌فێستی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت .
ج ـ پێویسته‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ماوه‌ی پشكنینی (Opvi) و ماوه‌ی پشكنینی هاتوچۆ (فعص مرور) به‌سه‌ر نه‌چوبێت.
2) له‌كاتی سه‌ردانی كردنت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ پێویسته‌ ئه‌م پێداویستیانه‌ت لابێت:
ـ ناسنامه‌ی باری شارستانی (نفوس) .
ـ ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی (جنسیه‌ عیراقی) .
ـ كارتی زانیاری (بگاقه‌ معلومات ) .
ـ یان له‌ جیاتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كارتی نیشتیمانی (بگاقه‌ وگنیه‌) ئه‌گه‌ر هه‌تبێت.
ـ وێنه‌یه‌كی معامه‌لاتی كڕیار.
3) ئه‌گه‌ر جۆری به‌ناو كردنه‌كه‌ به‌ بریكار نامه‌ بوو (وكاله‌) ده‌بێت وكاله‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ دادنوسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرابێت.
وه‌ هه‌روه‌ها پێویسته‌ كۆپی (نفوس و جنسیه‌)ی بریكارده‌ركه‌ی تێدابێت و له‌گه‌ل پێداویستییه‌كانی كه‌ له‌ بڕگه‌ (2) ئاماژه‌مان پێ كردووه‌ .
4) دوای نوسینی عه‌ریزه‌ و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕگانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و هاتنتان بۆ ناو باره‌گا پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:
ا) ڕاكێشانى بلیتى نۆره‌ له‌ یه‌كێك له‌ ئامێره‌كان بۆ دانانى نۆره‌ت .
ب) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (7) نۆره‌ت دێت كه‌ كۆمپیوته‌رى پیبژاردنه‌ (غرامات) و دڵنیا ده‌بیته‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سزا (غرامه‌) ى له‌سه‌ر یان نا .
ج) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (8) پێویسته‌ بڕى ئه‌و سزایه‌ بده‌یت كه‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌ .
ح) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌(10) پێویسته‌ كڕیار و فرۆشیار ئاماده‌بن بۆ په‌نجه‌ مۆر.
خ) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (11) پێویسته‌ پسوله‌ى ڕسومات ببڕیت كه‌ ڕسوماتى به‌ناو كردن یان نوێكردنه‌وه‌یه‌ یان ڕسوماتى (ژینگه‌و ڕێگا ) و ڕسوماتى تابلۆ گۆڕینه‌ .
د) له‌ په‌نجه‌ره‌ى ژماره‌ (12) مامه‌له‌كه‌ت ته‌سلیم ده‌كه‌یت بۆ وردبینى كردن له‌ مامه‌له‌كه‌ت .
ر) دواى بڕگه‌ (د) ئه‌گه‌ر هاتو چاپى تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت چاپى كۆن بوو و ڕسوماتى تابلۆت بڕیبوو ، پێویسته‌ بچیت له‌ كارگه‌ى تابلۆ تابلۆیه‌كانت بگۆڕیت.
ز) له‌ ژورى سالیانه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ دواى ته‌واو بوونى مامه‌له‌كه‌ت سالیانه‌كه‌ت وه‌رده‌گریته‌وه‌ .
س) پێش ئه‌وه‌ى له‌ باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ دڵنیابه‌ له‌ دروستى ساڵیانه‌كه‌ت .
تێبینى // ده‌بێت دڵنیا بیت له‌وه‌ى كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌ (ئاى تی )پێویسته‌ یان نا ، ئه‌گه‌ر پێویستى ده‌بێت پێش هه‌موو ئه‌و بڕگانه‌ى سه‌ره‌وه‌ له‌ به‌شى ئایتى مه‌نه‌فێستى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دڵنیا بكه‌یته‌وه‌ ئینجا ئه‌و بڕگانه‌ى سه‌ره‌وه‌ جێ به‌جێبكه‌یت .