598
2018-03-25
ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێره‌وه‌

                                                          ئاگاداری
                        بابه‌ت /دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن له‌به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه‌مه‌به‌ستی ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان به‌زووترین كات وبه‌باشترین شێوه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیاردرا به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به‌به‌رده‌وامی وه‌ ڕۆژانه‌ی كاركردن له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی ده‌ست پێده‌كات له‌كاتژمێر 5 ی ئێواره‌ كۆتایی پێ دێت وه‌كاركردنه‌كه‌ به‌دووشه‌فت ده‌بێت شه‌فتی یه‌كه‌م له‌كاتژمیر 8 تاكو 3 ی دوای نیوه‌رۆیه‌ وه‌ شه‌فتی دووه‌میش له‌كاتژمیر 3ی دوای نیوه‌رۆ تاكو 5ی ئێواره‌ ده‌بێت.
بۆیه‌ داوا له‌هاولاتیان وپارێزه‌ران وكۆمپانیاكانی كڕین وفرۆشتنی ئوتومبێل ده‌كه‌ین كه‌وا بۆ ڕایی كردنی مامه‌له‌كانیان له‌ڕۆژی 2018/3/26 ه‌وه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن له‌شه‌فتی ئیواران به‌تایبه‌تی پارێزه‌رانی به‌ڕێز وكۆمپانیاكانی كڕین وفرۆشتنی ئوتومبێل..

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2018/3/25