1997
2018-04-01
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌یبه‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر

                                رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه‌
                                   بابه‌ت/ كامیراكانی چاودیری خیرایی
له‌په‌یجی كیشه‌ی كۆمپیوته‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بلاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ناونیشانی (هیچمان نييه‌ بۆى زياد بكه‌ين ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێن حه‌قوايه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ى هاتووچۆ توندترين سزا بدرێت) وه‌له‌گرته‌كه‌دا له‌دووره‌وه‌ وینه‌ی كارمه‌ندیكی هاتووچۆ گیراوه‌ كه‌خه‌ریكی دانانی كامیرای چاودیریه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌رله‌دانانیش ده‌بیت تیست به‌كامیراكه‌ بكریت بۆئه‌وه‌ی بزانریت شه‌به‌كه‌ی ته‌واوه‌ یان نا یاخود وینه‌كانی ته‌واو دیاره‌ یان نا وه‌له‌و حاله‌ته‌ش ئه‌م وینانه‌ی كه‌ ده‌گیرین ده‌سرینه‌وه‌ وه‌تۆمارناكرین كه‌چی ئه‌م هاولاتیه‌ی كه‌ وینه‌كانی گرتوه‌ زۆر قسه‌ی نه‌شیاووبه‌ناحه‌ق به‌كارمه‌ندانی هاتووچۆ ده‌لیت
بۆیه‌ ئیمه‌ لیره‌وه‌ ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌مان خسته‌ به‌ردیدی هاونیشتمانیان وه‌دلنیایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا هیچ وینه‌یه‌ك له‌م وینانه‌ی كاتی تیست كردن به‌كامیرایه‌كه‌ داخل ناكرین ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌هه‌ر وینه‌یه‌ك كه‌ده‌گیریت وشوفیری سه‌رپیچیكاری له‌سه‌ر سزا ده‌دیت له‌سه‌ر وینه‌كه‌ بری خیرایی ریگاپیدراوی شه‌قامه‌كه‌ وه‌بری ده‌رچون له‌خیراییه‌كه‌ وه‌شوینه‌كه‌و كاته‌كه‌ی له‌سه‌ر دیاریكراوه‌
بۆیه‌ وینه‌یه‌ك كه‌له‌بری خیرایی شه‌قامه‌كه‌ كه‌متر بیت داخلی سیسته‌مه‌كه‌ ناكریت
وه‌ئیمه‌ له‌هه‌مان كاتدا به‌مافی یاسایی خۆشمان ده‌زانین كه‌سكالای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م په‌یجه‌ تۆماربكه‌ین به‌هۆی ناوزراندنی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیره‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاریان نیه‌

به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر

2018/4/1