1198
2018-05-06
په‌یامێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى هه‌ولێر به‌بۆنه‌ى حه‌فته‌ى هاتوچۆ

په‌یامی به‌ڕێز لیوای هاتووچۆ (هێرش ئه‌حمه‌د محمد) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی هاتووچۆ:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی هه‌فته‌ی هاتووچۆ كه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان 4 تاكو 10ی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هاتووچۆی هه‌ولێر یپرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م شوفێران وهاوشاریانی به‌ڕێزمان ده‌كه‌ین وه‌هیوای سه‌لالمه‌تیان بۆ ده‌خوازین
وه‌هه‌روه‌ها ده‌ستی ماندونه‌ناسی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانیشمان ده‌گوشین كه‌بوێرانه‌ وه‌ به‌بێ گوێدانه‌ گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان  و به‌ به‌رده‌وام له‌ئه‌ركن بۆئه‌وه‌ی وا بكه‌ن شوفێران و هاوشاریانمان به‌ سه‌لامه‌تترین شێوه‌ و به‌ كه‌مترین كات بگه‌نه‌ شوێنه‌كانیان وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان
وه‌لێره‌وه‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ به‌هه‌لێك ده‌قۆزمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داوایه‌ك وه‌ تكایه‌ك له‌شوفێرانی به‌ڕێزمان بكه‌م كه‌وا هه‌ولَبده‌ن زیاتر پابه‌ندی یاساو ڕێنماییه‌كان بن وه‌ زیاتر دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی
چونكه‌ هه‌ر سه‌ر پێچیه‌ك كه‌ ده‌یكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده‌ بچوكیش بێت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێكه‌ بۆكه‌وتنه‌وه‌ی روداوێكی هاتووچۆ
وه‌خوای گه‌وره‌ پشت و په‌نای هه‌مومان بێت و ولاتمان هه‌ر ئاوه‌دان بێت
 
      لیواى هاتوچۆ
   هیرش ئه‌حمه‌د محمد
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى هه‌ولێر  
      2018/5/5