2325
2018-05-14
ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر

                                                 ئاگاداری
              بابه‌ت / كاركردنی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ڕۆژانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

ئاگاداری سه‌رجه‌م هاولاتیان و شوفێرانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا كاركردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هاوشێوه‌ی هه‌مو فه‌رمانگه‌كانی تری حكومه‌ت ده‌بێت .وه‌ده‌وامی ئێواران نامێنێت ئه‌ویش به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌ڕۆژ و بونی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هاتووچۆ وه‌ هه‌روه‌ها هاولاتیانیش .بۆیه‌ داوا له‌و هاولاتیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌وا به‌نیازن له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن ته‌نها له‌كاته‌كانی ده‌وامی فه‌رمی سه‌ردان بكه‌ن بۆ ڕایی كردنی مامه‌له‌كانیان..

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2018/5/14