1999
2018-05-23
ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر

                          گاداری بۆسه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
                         بابه‌ت / فرۆشتنی ئوتومبێلی ژماره‌ كاتی به‌بێ تابلۆ
ماوه‌یه‌كه‌ تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئوتومبێلی تازه‌ و تۆمارنه‌كراو له‌شه‌قامه‌كان ده‌بینرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆماركرابن وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی تابلۆی ژماره‌ كاتی یان بۆ به‌سترابێت ، وه‌ له‌ به‌دواداچونمان بۆمان ده‌ركه‌وته‌وه‌ كه‌وا له‌خودی كۆمپانیاكان تابلۆیه‌كان هه‌لده‌گیرێن وه‌ ئوتومبێل ده‌فرۆشێت به‌ هاولاتی وه‌ ئه‌گه‌ر له‌دوای چه‌ند رۆژێكی تێست كردن گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن ئینجا تابلۆیه‌كه‌ ده‌ده‌ن به‌و كه‌سه‌ی كه‌كڕیویه‌تی كه‌ ئه‌مه‌ سه‌رپێچی یاسایه‌..
وه‌ ئێمه‌ هه‌ر ئوتومبێلێك له‌وانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر دابگرین له‌گه‌راجی حجز ده‌مینێته‌وه‌ وه‌سزایه‌كی دارایی زۆر قورس ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر كۆمپانیاكه‌ جگه‌ له‌و سزایه‌ى كه‌ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئوتومبێلی بێ تابلۆ كه‌ملیۆنێك دیناره‌ وه‌ هه‌روه‌ها سه‌رووی خۆشمان لی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا سزای كۆمپانیایه‌كه‌ بدات وه‌ ته‌نانه‌ت بگات لی سه‌ندنه‌وه‌ی مۆله‌تیش...
بۆیه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین كه‌وا خۆیان به‌ دووربگرن له‌م جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌ خۆیان نه‌ده‌ن كه‌ئوتومبێل به‌بی تابلۆی ژماره‌ كاتی بفرۆشن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر