1116
2018-06-21
ئاگادارییه‌ك بۆ كۆمپانیاكانى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل

له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ئاگاداركرانه‌وه‌ كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێل داخلی ناو هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنی تابلۆی ژماره‌ كاتی بۆیان ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆی ناوشاره‌وه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند فلاتێك كه‌سه‌رجه‌میان باركرابون به‌ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ كه‌كۆی ئۆتۆمبێله‌كان 93 دانه‌ بو بۆیه‌ سه‌رجه‌میان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا وه‌له‌گه‌راجی هاتووچۆی هه‌ولێر مانه‌وه‌ تاوه‌كو ڕێكاره‌ یاساییه‌كان له‌گه‌لیان ته‌واو ده‌كرێت وه‌سزا ده‌درێن
بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ دیسان داوا له‌كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رَێگا به‌خۆیان نه‌ده‌ن كه‌ ئۆتۆمبێلى بێ تابلۆ له‌سنوره‌كانه‌وه‌ داخیل بكه‌ن وه‌بیفرۆشنه‌وه‌ به‌هاولاتیان ئه‌گه‌ر نا توشی سزا ده‌بنه‌وه‌ كه‌سزایه‌كه‌ش قورسه‌ وه‌بڕی ملیۆنیك دیناره‌ بۆهه‌ر ئۆتۆمبێلێك...