193
2018-09-06
هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه‌ بۆپاراستنی گیانی هاوڵاتیان..

هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه‌ بۆپاراستنی گیانی هاوڵاتیان..

به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و شوفێران كاتێك هاموشۆی ڕێگای هه‌ولێر كۆیه‌ ده‌كه‌ن .
به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێرله‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌ولێر چاككردنی ڕێگای هه‌ولێر كۆیه‌ له‌ڕووی هاتووچۆوه‌ سپارد به‌كۆمپانیایه‌كی ئیتالی كه‌چه‌ندین ساڵه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن له‌بواری ترافیكدا كه‌ئه‌م كۆمپانیایه‌ی كاره‌كانی رابردوشی جێگای ده‌ستخۆشی هاولاتیان بوه‌
وه‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌م چاككردنه‌ش به‌ دانانی گادریلی ده‌بل ده‌ست پێكرا به‌تایبه‌تی له‌م شوێنانه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ شوفێران تیایدا توشی هه‌لدێران بنه‌وه‌ چ به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ بێت چ به‌هۆی خراپی كه‌ش وهه‌واوه‌ بێت له‌زستاناندا وه‌ئه‌مڕۆ ودوێنی كاركردن له‌نزیك مۆنۆمێنت بو وه‌ له‌ڕۆژانی داهاتوو وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م تاكو ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان ده‌ چێت..