132
2018-09-12
ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه‌ ..

                        ئاگاداریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌
                                   بابه‌ت /بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌ن و كاندیده‌ به‌ڕێزه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ پۆسته‌ر وینه‌ی كاندیده‌كانیان به‌هیماكانی هاتووچۆوه‌ هه‌لبواسن به‌شیوه‌یه‌ك كه‌ ببێته‌ هۆی داپۆشینی هێمایه‌كان وه‌ هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌نزیك شوێنی پێچه‌كان و یوتێرنه‌كان وێنه‌ی گه‌وره‌ی كاندیده‌كان دابنێن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ببێته‌ هۆی شاردنه‌وه‌ی شوێنی پێچ كردنه‌وه‌كه‌ وه‌هه‌روه‌ها به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ هێما تیشكیه‌كان و گلۆپه‌كانی ترافیك لایت دابپۆشرێن به‌ وێنه‌ی كاندیده‌كان وه‌هه‌ر لایه‌نێك یان حیزبێك یان كاندیدێك پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییه‌ نه‌بێت ئیمه‌ وه‌كو هاتووچۆی هه‌ولیر راسته‌وخۆ هه‌لده‌ستین به‌لابردنی سه‌رپیچیه‌كه‌ به‌بی جیاوازی له‌دوای دۆكیۆمێنت كردنی سه‌رپێچیه‌كه‌ وه‌ له‌حاله‌تی دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئێمه‌ كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆسزادانی لایه‌نی سه‌رپێچیكار
به‌هیوای پابه‌ندبوونی هه‌مو لایه‌كین بۆئه‌وه‌ی سیمایه‌كی شارستانی به‌ بانگه‌شه‌كردنه‌كه‌وه‌ بێت وه‌هه‌روه‌ها نه‌بێته‌ هۆی شێواندنی سیمای شار...

 

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2018/9/11