161
2018-10-18
دانانى سیستمى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ و سه‌لامه‌تى شوفێر

شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا یه‌كێكه‌ له‌سه‌لامه‌تترین ڕێگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ ڕۆژانه‌ به‌سه‌دان شوفێر له‌ هه‌ولێرى پایته‌خت سودی لی ده‌بیین..
به‌لام بۆ زیاتر سه‌ڵامه‌تكردنی ڕێگایه‌كه‌ ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌هاوكاری كۆمپانیایه‌كی ئیتالی پڕۆفیشنال له‌بواری سه‌لامه‌تی هاتووچۆ وه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆی هه‌ولێر ئێستا خه‌ریكی دانانی سیستمێكی سه‌لامه‌تین كه‌ پێی ده‌لێن (سیستمی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ )كه‌كاری ئه‌و سیستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆل له‌ده‌ست ده‌دات وه‌ خۆی پیاده‌كێشێت به‌بێ هیچ زیانێكی گه‌وره‌ ده‌یگه‌ڕینێته‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ له‌ڕێگای سیمێكی سپرینگی
كه‌تێچوی هێنانی ئه‌م سیستمه‌ زۆره‌ به‌لام خه‌مخۆری وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و هاتووچۆی هه‌ولێر وایكرد كه‌ ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت وه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌پێویسته‌ دابنرێت
به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆهه‌مو لایه‌ك