146
2018-10-18
پیاده‌كان به‌شێكی هه‌ره‌ گرنگن له‌سیستمی هاتووچۆ و

پیاده‌كان به‌شێكی هه‌ره‌ گرنگن له‌سیستمی هاتووچۆ
وه‌ پاراستینان ئه‌ركی هه‌موانه‌ وه‌به‌ر له‌هه‌موان له‌ئه‌ستۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ و شاره‌وانیه‌ به‌وه‌ی كه‌شوێنی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن وه‌ پرده‌كانی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆدروست بكه‌ن وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ش سه‌لامه‌ت بكه‌ن
وه‌له‌م ڕوه‌وه‌ نه‌ هاتووچۆ و نه‌شاره‌وانی له‌شاری هه‌ولێر درێغیان نه‌كردوه‌
وه‌دوایین پڕۆژه‌ كه‌ بۆ پاراستنی پیاده‌كان جێ به‌جێكرا له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆی هه‌ولێر بۆیه‌ كردنه‌وه‌ی شوێنی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌كان بو له‌بازنه‌ی شه‌قامی 30مه‌تری شاری هه‌ولێر كه‌زیاترین ڕێژه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌كانی لێیه‌ كه‌ئه‌م بۆیه‌ كردنه‌وه‌و دروستكردنی زۆنی په‌ڕینه‌وانه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیتالی پرۆفیشنال وه‌ به‌ستاندارێكی جیهانی جێبه‌جێكراون
وه‌ ئێستا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ پابه‌ندبونی هاولاتیان و پیاده‌ڕۆیه‌كانه‌ به‌په‌ڕینه‌وه‌ له‌م شوێنانه‌ كه‌ئه‌مه‌ دووشت ده‌سته‌به‌رده‌كات
یه‌كه‌میان سه‌لامه‌تی ودووهه‌میان نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی قه‌ره‌بالغیه‌ له‌شه‌قامه‌كان