303
2018-10-29
ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و هاولاتیانه‌ى كه‌ ئۆتۆمبێلى ژماره‌ كاتیان هه‌یه‌ .....

له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز وه‌زیرى ناوه‌خۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ ژماره‌ كاتیانه‌ى كه‌ له‌ ماوه‌ى (60) شه‌ست ڕۆژ ئۆتۆمبێله‌كانیان تۆمار ناكه‌ن به‌پیى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ (79) له‌ ساڵى (2016) بڕگه‌ (43) سزاى دوا كه‌وتن ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌ بڕى (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار .

 

تێبینى //
ماوه‌ى یاسایى تۆمار كردنى ئۆتۆمبێلى ژماره‌ كاتى (60) شه‌ست ڕۆژه‌ نه‌وه‌كو دوو مانگ كه‌ زۆربه‌ى هاوڵاتیان به‌ دوو مانگ تێگه‌یشتوون ...