203
2018-10-30
بانگێشتنامه‌یه‌ك بۆ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن

                                بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگا و كه‌ناله‌كانی ڕاگه‌یاندن
                                               بابه‌ت / بانگهێشتنامه‌
له‌كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 2018/10/31له‌قوتابخانه‌ی هیوا بنه‌ڕه‌تی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی 40مه‌تری نزیك بازاڕی له‌نگه‌ ، كه‌مپینی (تكایه‌ بمانپارێزن ) بۆ پاراستنی منالان له‌ڕوداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌ست پێده‌كات كه‌كه‌مپینه‌كه‌ ڕێكخراوه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی هێلی سوور وه‌ ئێمه‌ش وه‌كو هاتووچۆی هه‌ولێرداوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه‌وا ئاماده‌بونتان هه‌بێت له‌كه‌مپینه‌كه‌ بۆ پالپشتی كردنی وه‌ ڕومالكردنی چالاكیه‌كانی، وه‌ به‌هاتنی ئیوه‌ی به‌ڕێز كه‌مپینه‌كه‌ ڕازاوه‌تر و كاریگه‌رتر ده‌بێت بۆیه‌ چاوه‌ڕوانتانین..

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2018/10/30