311
2018-11-28
ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێره‌وه‌ ..

                              ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر
                                            بابه‌ت/ فرۆشتنى ئاشكرا
به‌شى ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ ڕۆژى ( 5/12/2018) له‌ كاتژمێر (10) سه‌ر له‌ به‌یانى له‌ باره‌گاى گه‌راجى شاره‌وانى هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامى (100) مه‌ترى به‌رامبه‌ر بازاڕى له‌نگه‌، هه‌ڵده‌ستێت به‌ فرۆشتنى هه‌ندێك كه‌ل و په‌لى به‌كار هاتووى هێماكانى هاتوچۆ و ترافیك لایته‌كان به‌شێوه‌ى فرۆشتنى ئاشكرا (مزایده‌) ، جا هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى كڕینى هه‌یه‌ ده‌توانێت ئاماده‌بێت ..


تێبینى :
1ـ هه‌ر كه‌سێك كڕینه‌كه‌ى بكه‌وێته‌ سه‌ر پێویسته‌ (10%) ى بڕه‌ پاره‌كه‌ى بدات.
2ـ ده‌بێت كه‌ل و په‌له‌ فرۆشراوه‌كان له‌ ماوه‌ى (20) بیست ڕۆژ له‌ دواى به‌روارى كڕینه‌كه‌ لا ببرێت .
3ـ پاره‌ى بڵاو كردنه‌وه‌ى له‌ ئه‌ستۆى كڕیاره‌ .
4ـ كارى فرۆشتن به‌ پاره‌ى عێراقى ده‌بێت .


وێنه‌یه‌ك :
بۆ گشت كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن ، بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگادارییه‌ و ئاگادار كردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان .. له‌گه‌ڵ ڕێزماندا ...

ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر
28/11/2018