208
2018-12-27
ئامار و كار و چالاكییه‌كانى ساڵى 2018

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئامار و چالاكییه‌كانى سالى 2018 ى ڕاگه‌یاند كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ بوو..
1 ـ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل بۆ ناو هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ردوو ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خلیل و حاجی ئومه‌ران بۆ ساڵى 2018:
به‌ گشتى له‌سالی2018 (87000) ئۆتۆمبێل داخلى هه‌رێمى كوردستان بوه‌
به‌ واقیعى ( 26000) ئۆتۆمبێل له‌ ئیبراهیم خلیل و
( 61000 ) ئۆتۆمبێل له‌ حاجی ئومه‌ران داخل بوه‌ .
له‌ كاتێكدا له‌ ساڵى 2017 (61700) ئۆتۆمبێل داخلى هه‌رێمى كوردستان بو له‌م دوو ده‌روازه‌یه‌وه‌ .
واتا له‌2018ژماره‌یه‌كی زۆرتری ئوتومبیل هاورده‌كراوه‌ وه‌كو له‌2017 وه‌زیاتره‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ 25300ئوتومبیل


2 ـ دواین ژماره‌ى ئۆتۆمبێلى تۆماركراو:
دواین ژماره‌ى ئۆتۆمبێلى تۆماركراو بۆ ساڵى 2018
(773099) ئۆتۆمبێله‌ به‌ هه‌موو جوره‌كانیه‌وه‌
له‌ كاتێكدا له‌ پار سال كه‌ 2017 بو
كۆى گشتى ئۆتۆمبێلى تۆماركراو (705396) ئۆتۆمبێل بو
واتا له‌ ماوه‌ى ساڵیكدا (67703) ئوتومبیل زیادى كردوه‌ وه‌ تۆماركراوه‌


3 ـ ڕایی كردنى مامه‌ڵه‌ى هاولاتیان:
سه‌باره‌ت به‌ڕایی كردنی مامه‌له‌ی هاولاتیان له‌ به‌شى هونه‌رى له‌ جۆره‌كانى به‌ناوكردن و نوێ كردنه‌وه‌ و گۆرینى تابلۆ و ونبون
و گواستنه‌وه‌ى قه‌ید (139160) مامه‌ڵه‌ ڕایى كراوه‌ .

4 ـمۆڵه‌ت :
له‌ به‌شى مۆڵه‌تیش (47496) ڕایی كراوه‌ له‌ جۆره‌كانى تازه‌كردنه‌وه‌ و ونبون و ڕزى بون له‌ماوه‌ی سالێك
سه‌باره‌ت به‌ كۆى گشتى مۆڵه‌تى ده‌رچوو له‌ به‌شى مۆڵه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر
تاكو ئه‌مرۆ(525260)مۆله‌ته‌
وه‌ ته‌نها له‌2018(20583) مۆڵه‌تى تازه‌ دراوه‌ به‌ شوفێران
واتاله‌هه‌ر مانگیك به‌معدل.(1715)مۆله‌ت ده‌رچوه‌
وه‌ كۆى گشتى مۆڵه‌تى ئافره‌تانیش كه‌تاكو ئێستا ده‌رچوبێت له‌هاتووچۆی هه‌ولێر
(59435) مۆڵه‌ته‌

5 ـ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل:
له‌ سالی 2018 (5823) ئۆتۆمبێل هه‌لوه‌شیندراوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆكارى هه‌مه‌جۆر
له‌ كاتێكدا له‌ ساڵى 2017 (3404) ئۆتۆمبێل هه‌لوه‌شیندرابۆوه‌ .

 

6 ـ پشكنینى سالانه‌ى ئۆتۆمبێل ناسراو به‌ ( هه‌زه‌ ) :
له‌ سالی 2018(234475) ئۆتۆمبێل پشكنینى سالانه‌یان بۆ ئه‌نجام دراوه‌
له‌ كاتێكدا له‌ ساڵى 2017 ( 222342) ئۆتۆمبێل پشكنینیان بۆ ئه‌نجام درابو .
7 ـ سه‌رپێچى تۆماركراو :
سه‌باره‌ت به‌ كۆى گشتى سه‌رپێچى تۆماركراویش له‌2018جگه‌ له‌ سه‌رپێَچى كامێراكانى چاودێرى (287906) سه‌رپێچى هه‌مه‌جۆره‌تۆماركراوه‌
وه‌ له‌ ساڵى 2017 (329674) سه‌رپێچى تۆماركرابو .

8 ـ سه‌رپێچى كامێراكانى چاودێرى :
سه‌باره‌ت سه‌رپێچى تۆماركراو له‌ لایه‌ن كامێراكانى چاودێرى له‌ ساڵى 2018 (150430) سه‌رپێچى تۆماركراوه‌ .
له‌ كاتێكدا له‌ ساڵى 2017( 151450) سه‌رپێچى تۆماركرابوو .

9 ـ ڕوداوه‌كانى هاتووچۆ و قوربانى :
سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌كانى هاتووچۆ تۆماركراو له‌ ناو شارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى له‌ هه‌ر سێ جوره‌كانى پێكدادان و و وه‌رگه‌ڕان و شێلان
به‌داخه‌وه‌ (1348) ڕوداو تۆماركراون وكه‌وتونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامى ئه‌م ڕوداوانه‌
(262) كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌
وه‌ (1401) كه‌سیش زامداڕبوون
وه‌ له‌ كۆى گشتى ئه‌م ڕوداوانه‌ (233) ڕوداویان ته‌نها ماتۆرسكیل ته‌ره‌ف بوه‌ تیایدا
یان هۆكار بوه‌ بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى
له‌ كاتێكدا له‌ ساڵى 2017 (221)ڕوداو ماتۆرسكیل تیایدا ته‌ره‌ف بوه‌
واتا كێشه‌ی ماتۆر سكیل به‌رده‌وامی هه‌یه‌
وه‌ له‌ ساڵى 2017كۆى گشتى ڕوداوه‌كان (1354) ڕوداوبون و
قوربانیش له‌ گیان له‌ده‌ست دان (219) بو
وه‌ له‌ برینداریش (1437) حاله‌ت بو
واتا ژماره‌ی ڕوداوه‌كانی هاتووچۆ له‌سالی 2018به‌به‌راورد له‌گه‌ل 2017 چه‌ند ڕوداوێك كه‌متر تۆمار كراوه‌ وه‌كه‌وتونه‌ته‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ ده‌توانین بلێین جیگای خۆشحالیه‌ چونكه‌ كه‌باس له‌ ژماره‌ی ڕوداوه‌كان بكرێت ده‌بێت باس له‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئوتومبیلیش بكرێت كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌مسال زیادی كردوه‌ وه‌تۆمار كراون
سه‌باره‌ت به‌ جۆرى ڕوداوه‌كانیش كه‌ تۆماركراون
(803) پێكدادانه‌
وه‌ (333) شێلان
و ه‌(212) ڕوداویش وه‌رگه‌رانه‌
وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاتى ڕوداوه‌كانیش (984)ى به‌ رۆژ و (364)ى به‌ شه‌و .

10 ـ به‌شى داواكانى هاتووچۆ:
له‌ئه‌مساڵ له‌ ڕیگاى به‌شى داواكانى هاتووچۆ (4369) شوفێرى سه‌رپێچیكار كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌
كه‌ (3565) له‌ ڕێگاى دادگا بوه‌
وه‌ (804) یان به‌ پیبژاردن بوه‌ له‌ به‌شى داواكان بوه‌.

11 ـ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل :
له‌ ئه‌مساڵ (2160) ئۆتۆمبێل
و (909) ماتۆرسكیل
به‌ هۆى سه‌رپێچی هه‌مه‌جۆره‌وه‌ ده‌ستیان به‌ سه‌ر داگیراوه‌ وه‌ ڕێكارى یاساییان له‌گه‌ل گیراوه‌ته‌به‌ر .
12 ـ سحال :
وه‌ له‌ ساڵى 2018 (5009) بارهه‌ڵگر ڕێكارى یاساییان له‌ گه‌ل گیراوه‌ته‌به‌ر و سزادراون به‌ هۆى سه‌رپێچى به‌رزكردنه‌وه‌ى ( سحال )كه‌ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی ڕێگاویانه‌كان.
ئه‌وه‌ كۆی هه‌مو ئه‌و ئامارانه‌ بو كه‌تۆماركراون له‌ هاتووچۆی هه‌ولێر بۆ سالی 2018