409
2019-01-08
ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر بۆ هه‌موو شوفێران و هاوڵاتیان ...

                                             ئاگاداری
به‌پێ ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بومه‌له‌رزه‌ و كه‌شناسی له‌هه‌رێمی كوردستان
پێشبینی ده‌كرێت كه‌له‌ 48كاتژمێری داهاتو بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان بكات وه‌ له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ ده‌ست پێبكات وه‌ سه‌ره‌تای به‌باران ده‌ست پێده‌كات وه‌ له‌دوایی بۆ به‌فر ده‌گۆرَێت وه‌ به‌فر بارینه‌كه‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌شاری هه‌ولێریشه‌وه‌ وه‌تاكو 24كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ له‌دوایی كه‌شه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ وه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌ سارده‌كه‌ ده‌مینێته‌وه‌ وه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌سته‌له‌ك و شه‌خته‌ دروستبون،بۆیه‌ شوفێرانی به‌ڕێزمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ئه‌م كه‌شه‌ ئاماده‌بكه‌ن وه‌ پابه‌ندی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌ بن بۆسه‌لامه‌تیان:
1تیژڕۆیی نه‌كردن وه‌ لێخوڕین به‌ خێراییه‌ك كه‌ كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه‌ به‌هێماكانی هاتووچۆ دیاریكراوه‌ چونكه‌ تیژڕۆیی ده‌بێته‌ هۆی كۆنترۆل له‌ده‌ستدان.
2به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاست و مه‌ودای بینین سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه‌كان زوو نابینرێن بۆیه‌ واچاكتره‌ جگه‌ له‌تیژڕۆیی نه‌كردنه‌كه‌ شوفێران ئاستی ته‌ركیزیان به‌رز بێت وه‌ خۆیان خه‌ریك نه‌كه‌ن به‌شتێكی تر جگه‌ له‌شوفێریه‌كه‌.
3له‌كاتی چون بۆ سه‌فه‌ر بۆناوچه‌ شاخاویه‌كان پێویسته‌ زنجیر له‌تایه‌كانیان بده‌ن وه‌ له‌ناوه‌ندی شه‌قامه‌كان ده‌رنه‌چن وه‌ نه‌چنه‌ سه‌ر شۆلده‌ره‌كان ته‌نانه‌ت بۆ وێنه‌گرتنیش.
4له‌كاتی دروستبونی شه‌خته‌ و به‌سته‌له‌ك ده‌بێت خێراییه‌كان له‌نێوان 30تاكو 50 بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر توشی مه‌ترسیه‌ك بون توشی برێككردنی له‌ناكاو نه‌بنه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵخلیسكانیان.
5واچاكتره‌ له‌حاله‌تی پێویست نه‌بێت سه‌فه‌ری ناوچه‌ شاخاویه‌كان نه‌كرێت تاكو كه‌شه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ مانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی شاخاوی وه‌داخرانی ڕێگایه‌كان له‌سه‌ریان مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانیان.
6به‌ر له‌ده‌رچون وسه‌فه‌ر كردن به‌ئۆتۆمبیله‌كان ته‌نانه‌ت بۆمه‌ودا نزیكه‌كانیش پێویسته‌ دڵنیابن له‌باشی كاركردنی سیستمی پاككردنه‌وه‌ی جامه‌كانی ئۆتۆمبێل وه‌ پێویسته‌ لاستیكی ماسیحه‌كان باش بن.
7له‌كاتی به‌فر بارین و ته‌مدا پێویسته‌ گلۆپی ته‌م دابگیرسێنن ته‌نانه‌ت له‌كاتی ڕۆژیشدا چونكه‌ چه‌ند گرنگه‌ ببینیت ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه‌ بینراو بیت.
به‌هیوای سه‌لامه‌تی و پابه‌ندی هه‌مو لایه‌ك...

 

 

ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر
2019/1/8