1127
2019-01-15
ڕێككاره‌كانى چۆنیه‌تى دانى غه‌رامه‌كانى هاتوچۆ به‌ شێوه‌ى قست

                    ڕێككاره‌كانى چۆنیه‌تى دانى غه‌رامه‌كانى هاتوچۆ به‌ شێوه‌ى قست :
1ـ ده‌بێت بڕى غه‌رامه‌كه‌ له‌ (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.
2ـ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت قسته‌كه‌ بدات ئۆتۆمبێله‌كه‌ى به‌ ناوى خۆیه‌وه‌ بێت یان بریكارنامه‌ى بۆ كرابێت .
3ـ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ده‌یه‌وێت قسته‌كه‌ بدات ده‌بیبَت به‌ڵینامه‌یه‌ك له‌ به‌شى یاسایی هاتوچۆى هه‌ولێر پڕ بكاته‌وه‌ و له‌ماوه‌ى ساڵێك سزاكه‌ى هه‌مووى بداته‌وه‌ و پاش ئه‌وه‌ به‌لێن نامه‌ى لێ وه‌رناگیرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ماوه‌كه‌ى بۆى درێژ ناكرێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆى به‌رپرسیار ده‌بێت .
4ـ بڕینى وه‌صلێك به‌ بڕى (3000) سێ هه‌زار دینار له‌ به‌شى ژمێریاری .
5ـ ساڵیانه‌كه‌ به‌ناو ناكرێت تاوه‌كو قسته‌كه‌ ته‌واو نه‌بێت.
6ـ سالیانه‌كه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ى (1) یه‌ك سال تاوه‌كو قسته‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت .
7ـ دانى قسته‌كان به‌ شێوه‌ى مانگانه‌ ده‌بێت و خاوه‌نى ساڵیانه‌ ئازاده‌ له‌وه‌ى كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك بڕى چه‌ند بدات .