615
2019-01-16
ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆى هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان شوفێران سه‌باره‌ت به‌ كه‌ش و هه‌وا

                                            ئاگاداری
به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێم له‌ ئه‌مڕۆ دوای عه‌سه‌ره‌وه‌ كه‌ش و هه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت وه‌ ئاسمان ده‌بێته‌ هه‌رو وه‌باران بارین ده‌ست پی ده‌كات وه‌ له‌دره‌نگانی شه‌و ده‌بێته‌ به‌فر وه‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش به‌شاری هه‌ولێریشه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ب ۆڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ گۆڕانكاریه‌كه‌ قولتر ده‌بێته‌وه‌ وه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاویه‌كان به‌فر ده‌بارێت وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی
وه‌ له‌دوایی كه‌شه‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ سامال له‌گه‌ڵ هاتنی بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد ووشك كه‌ له‌گه‌لی شه‌خته‌ وبه‌سته‌له‌ك دروست ده‌بێت
بۆیه‌ ئاگاداری شوفێرانی به‌ڕێزمان ده‌كه‌ین كه‌وا له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ بۆ حاله‌تی زۆر زه‌روری نه‌بێت سه‌ردانی ناوچه‌ شاخاویه‌كان نه‌كه‌ن چونكه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ مه‌ترسیدار ده‌بن وه‌ داوایان لێ ده‌كه‌ین كه‌پابه‌ندی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌ بن
1/له‌كاتی چونه‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان زنجیریان پێ بێت بۆئه‌وه‌ی له‌تایه‌ی ئوتومبَیله‌كانی بده‌ن له‌كاتی به‌فر بارین
2/به‌خێراییه‌كی زۆر كه‌م لێخورین بكه‌ن چونكه‌ ئاست ومه‌ودای بینین زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌یتان ده‌دات به‌ ئاسانتر كۆنترۆلی ئوتومبیله‌كانیان بكه‌ن وه‌ توشی ئه‌وه‌ نه‌بنه‌وه‌ كه‌برێكی له‌ناكاو بكه‌ن
3/له‌ناوه‌ندی ڕێگایه‌كان لانه‌ده‌ن ته‌نانه‌ت بۆ وێنه‌گرتنیش چونكه‌ له‌م حاله‌تانه‌ ناوه‌ندی ڕێگایه‌كه‌ سه‌لامه‌تترین شوێنه‌
4/گلۆپی ته‌م دابگیرسێنن به‌به‌رده‌وام له‌كاتی ڕۆژیش بۆئه‌وه‌ی زیاتر بینراو بن
5/دایكان و باوكان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ پێویسته‌ ڕێگا به‌كوره‌ هه‌رزه‌كاره‌كانیان نه‌ده‌ن كه‌ له‌گه‌ل هاورێیه‌كانیان بڕۆن بۆناو به‌فر بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی توانای ئۆتۆمبێلاهكانیان بۆئه‌وه‌ی ئه‌و حاله‌تی مانه‌وه‌ی كه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردو كه‌وته‌وه‌ له‌سه‌ر چیای سه‌فین دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ كه‌تیادا چه‌ندین كه‌س ژیانیان كه‌وته‌ مه‌ترسیه‌وه‌
6/ئاگاداربن له‌كاتی چونیان بۆ شه‌قلاوه‌ چونكه‌ ڕێگای چون بۆشه‌قلاوه‌ له‌كاتی ئێستا به‌شێكی له‌ ژێر چاككردنه‌وه‌یه‌ به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ته‌سكبونه‌وه‌ی ڕێگایه‌كه‌ هه‌یه‌
به‌هیوای پابه‌ند بونی هه‌مو لایه‌ك وه‌به‌هه‌ند هه‌لگرتنی ڕێنماییه‌كان كه‌زۆر گرنگن بۆسه‌لامه‌تی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2019/1/16