به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

بەڕێز پارێزگار دەستخۆشی لەکارمەندی هاتوچۆ کرد

23/05/2021
21165

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەو پۆلیسەکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن شۆفێرێکی ئافرەت هێرشی کرایەسەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.5.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لەو پۆلیسەی هاتووچۆ کرد کە لە ڕۆژی 2021/5/20 لەکاتی ئەرکی فەرمیدا لەلایەن شوفێرێکی ئافرەت سەرباری سەرپێچی یاسایی هێرشی کرایە سەر. لەدیدارەکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر ئامادەبوون، پارێزگاری هەولێر، دەست خۆشی لەو پۆلیسەی هاتووچۆ کرد کە سەرباری ئەوەی ئەو ئافرەتە هێرش دەکاتەسەری، بەڵام ئەو هیچ پەرچەکردارێکی نابێت و ڕێزی لێدەگرێت، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "بەو ڕەفتارەت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و شارەکەمانت سەربەرز کرد، بووی بەنموونەیەکی جوانی یاسا لەشارەکەمان و ڕێزت لە جلەکەی خۆت و هاوڵاتییان گرت و ئەرکی خۆتت جێبەجێکرد و پارێزگاریت لە یاسا و سەروەری یاسا کرد، شانازیت پێوەدەکەین و نمونەت زۆربێت". لەکۆتایشدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای دووبارە دەستخۆشی لەوکارمەندەی هاتووچۆ لەبەرامبەر جوانی ڕەفتار و جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بەدڵسۆزی و پاراستنی ناوبانگی کارەکەی و شارەکەمان، پاداشتی ئەو پۆلیسەی هاتووچۆی کردوو و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و تەئکیدی لەپشتیوانی یاسایی لەتەواوی کارمەندانی هاتووچۆ و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە.

514
515
ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT