به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

دەرهێنانی مۆڵەت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

03/01/2022
162

ئاگاداری لەچوارچێوەی چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆزیاتر خزمەتکردنی سەرجەم چین وتوێژەکان،لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەلێک ئوتومبێل بۆبەشی مۆلەتی شوفێری هاتووچۆی هەولێر دابینکران کەتایبەتن بەتاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت،بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەین کەئارەزوی دەرهێنانی مۆلەتی شوفێریان هەیە لەجۆری (مۆلەتی تایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت) سەردانی بەشی مۆلەت بکەن لەهاتووچۆی هەولێر بۆوەرگرتنی فۆرم ودەستکردن بەڕێکارەکانی مۆلەت دەرهێنان لەڕۆژی 2022/1/4 ورۆژانی دواتر. ب .هاتووچۆی هەولێر 2022/1/3

ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT