به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

چی بكه‌ین له‌كاتی ته‌قینی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ؟

02/02/2020
21102

چۆن دەتوانین تایەكانى ئۆتۆمبێلمان  بپارێزین بۆ ئەوەى تەمەنیان درێژ بێت و توشى ئەگەرى ڕووداوى هاتوچۆمان نەكات ؟              

بەلام هەرچەندە ئاگامان لە تایەكانى ئۆتۆمبێلمان بێت هەر كەمە .

 بەلام جارى وا هەیە بەهەر هۆكارێك بێت لە كاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبێلدا یەكێك لە تایەكان دەتەقێت و لەنگەرى ئۆتۆمبێلەكەمان تێك دەچێت بەشێوەیەكى كتوپڕ و لەناكاو كە ئەمە (موقف) ێكى زۆر ناخۆشەو مەترسیدارە و هیوادارم كەسمان توشى نەبین.                                       

بەلام ئەگەر تووشى بوین چى بكەین ؟                                

بەڕاستى لەم جۆرە حالەتانە كە حالەتى لە ناكاون و هەموو شوفێریكیش وا ڕاهاتووە لە كاتى هەر بارێكى لە ناكاو دا برێك بكات بۆیە زۆر جار لە كاتى تەقینى تایە زۆر لە شوفێران تووشى ڕوداو بوونەو كۆنترۆلیان لە دەست داوە .                                                                                

ئەى باشە چى بكات شوفێر بۆ ئەوەى لەم حالەتە لە ڕوداو دور بێت ؟                                                                          

1ـ یەكەم هەنگاو كە پێویستە بیكات دەبێت بە هەردووك دەستى سوكان ( ستێرنى ) ئۆتۆمبێلەكە توند بگرێت بۆ ئەوەى كۆنترۆل لە دەست نەداو ئۆتۆمبێلەكەى لەنگەرى تێك نەچێت بەشێوەیەكى مەترسیدار، چونكە لەگەڵ تەقینى تایە یەكسەر ئەو لایەى كە تایەكەى دەتەقێت نزم دەبێتەوە و بەمەش لاسەنگى ئۆتۆمبێل نامێنێت و هەموو قورسایى ئۆتۆمبێل                                                            

بەرەو ئەو لایە دەچێت كە نزم بۆتەوە .                              

جا بۆیە زۆر گرنگە هەموو كاتێك شوفێر بە هە ردووك دەستى ستێرنى یان ( سوكانەكەى ) بگرێت و بۆ پۆزلێدان تەنها بە یەك دەست لێنەخوڕێت ، چونكە تۆ نازانیت كەى تایەكەت دەتەقێت و لەنگەرت تێك دەچێت واتا بارى لە ناكاو كە دێت پێشبینى نەكراوە .                                       

2ـ هەنگاوى دووەم : بە هیچ شێوەیەك قاچت بۆ لاى پایدەرى برێك نەبەیت ، چونكە برێك كردن دەبێتە هۆى وەرگەڕان .                                                                         

ئەى باشە چى بكەم بۆ كەمكردنەوەى خێرایى ئۆتۆمبێلەكەم؟                                                                  

لە ڕێگاى كلاچ كردن و گۆڕینى گێڕى ئۆتۆمبێل لە گێڕى سووك بۆ قورس بەرە بەرە خێرایى كەم بكەوە وە هەروەها بە شێوەیەكى هێواش برێكى دەست (هاند برێك) بەكار بهێنە بۆ كەمكردنەوەى خێرایت ..                                      

3ـ دواى كەمكردنەوەى خێرایى ئینجا لادە لایەكى ڕێگا بۆ گۆڕینى تایەكەت .                                                            

بەلام لە بیر نەكەیت بۆ ئەوەى توشى خۆ پیا كێشانى نەبێت لە دواوە چوار فلاشەكەت دا بگیرسێنە هەر لەگەڵ تە قینى تایەكەت بۆ ئەوەى بزانرێت كەوا بارێكى لە ناكاو هەیە .                                                                              

وە ئەوەى باسمان كرد و دەتپارێزیت لە ڕوداو ئەگەر لە كاتى تەقینى تایەكە خێراییەكەت یاسایى بێ ت و زۆر خێرا نەبێت بەلام ئەگەر خێرایت زۆر بێت ئەم هەنگاوانەى كە باسمان كرد كاریگەر نابن .                                           

 جا بۆیە شوفێرى بەڕێز خێرا لێمەخوڕە .. 

 

فاضل حاجی حسین 

به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری هاتوچۆی هه‌ولێر

2/2/2020

  

ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT