به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر

ڕوداوی هاتوچۆ لە چۆلترین شەقامی هەولێر ...

27/09/2021
21095

کەمێک بەرلەئێستا لەچۆلترین شەقامی هەولێر وڕێکخراوترین شەقامی لەڕووی هاتووچۆوە ڕوداوێکی هاتووچۆ ڕویدا کاتژمێر 30و5ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامە خەدەمیەکەی 150مەتری لەبەرامبەر گەڕەکی مامۆستایان پێکدادانێکی ڕووبەڕوو ڕویدا لەنێوان دووئوتومبێلی کیا لەجۆرەکانی مینی پاس وتایبەت،لەئەنجامی ڕوداوەکەش شوفێری هەردووک ئوتومبێل زۆر بەسەختی زامدار بون ،جگە لەکەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر،وەئەوەی جێگای سەرنج بو لەو ڕوداوە چەند شتێک بو کەیەکەمیان،شەقامەکە بەبەردەوام چۆڵە،دووەمیان ئاست و مەودای بینین بۆچەندین کیلۆمەترە نەک چەندین مەتر،سێهەمیان شەقامە خەدەمیەکە دووسایدی جیایە لەتەنیشت یەکتر ،واتا شوفێران بێ هیچ کێشەیەک دەتوانن بەکاری بێنن بۆیە دەتوانین ئەو ڕوداوە بەسەمەرەترین ڕوداوی ساڵ دابنێین ،چونکە نمونەی ئەو شەقامە نەلەکوردستان ونەلەهەمو عێراق نیە لەڕووی ڕێکخستنەوە ،کەچی ئەو ڕوداوە مەترسیدارەی لێکەوتۆتەوە تکایە تکایە شوفێرانی بەڕێز بەئاگاییەوە لێخوڕین بکەن ویاساکان جێبەجێبکەن مەبەستمان وئاواتمان سەلامەتێ وپاراستنتانە.

560
561
562
ALL RIGHTS RESERVED TO HAWLER TRAFFIC POLICE @2020 - POWERED BY ICT